رۆژی یەکشەممە (٢١ ی ئاب) لە شاری
هانۆڤەر فیلمی دیکۆمێنتاری (مسۆگەر کردنی
سەرکەوتن) کە (مارک تسۆرکو) دەرهێنەرەکەیەتی نمایش دەکرێت.
چیرۆکەکەی باس لە گروپێکی خۆبەخشی
"١٧٧" کەسی دەکات کە چوونەتە کۆبانێ و لەوێ نەخۆشخانەیەکیان بونیاد
ناوە، خۆبەخشەکان خەلکی "١٠"
نەتەوەی جیاواز بوون، دوای رێگە پێنەدانیان لە لایەن هەردوو حکومەتی تورکیا و هەرێمی کوردستان ، ناچار بە
نهێنی چوونەتە کۆبانێ ،فیلمەکە باسی ئەو
مەترسیانەش دەکات کە لەوێ رووبەرووی بونەتەوە.
ڕێبین مەغدور سەرپەرشتیاری نمایشەکە پێی رایگەیاندین ،نیشاندانی فیلمەکە بۆ خستنەڕووی دۆخی
ناهەمواری خەلکی خۆراگری کۆبانیە، هەروەها بۆ ڕێزگرتنێکیشە لەو ١٧٧ خۆبەخشەی کە لە
بارودۆخێکی دژوار دا ،ژیانی خۆیان خستە مەترسیەوە و نەخۆشخانەکەیان بونیاد نا .
فیلمەکە لە ٢١.٠٨.٢٠١٦ کاتژمێر ٣.٠٠ ی دوای نیوەرۆ لە
سەنتەری شارەکە لە باڤیلۆن نمایش دەکرێت .
Pavillion Hannover, Lister Meile 4, 30161
Hannover
چەند ڕۆژێك پێش ئێستا زنجیرە ڕێستۆرانتی هەمبەرگری بایرۆن، كارمەندەكانی بۆ كۆبونەوەیەكی گشتی بانگهێشت كرد و لەو كۆبونەوەیەدا پۆلیسی كۆچی بەریتانی دەچنە كۆبونەوەكە و ژمارەیەكی زۆریان دەستگیر دەكەن كە كۆچبەری نایاسایی بون و مۆڵەتی كاركردنیان نەبوو لە بەریتانیا و زۆرینەی دەستگیركراوەكانیش بە زۆر بۆ وڵاتانی خۆیان ڕەوانەكرانەوە.
بە ووتەی كەسانێكی ئامادەبوی كۆبونەوەكە كۆمپانیاكە تەڵەی بۆ كرێكارەكان داناوە و كۆبونەوەكە تەنها بۆ ئەوە بوە كە پۆلیسی كۆچ هەموو ئەو كەسانە لەیەك جێگا دەستگیر بكات.
كاری ئەو كۆمپانیایە ناڕەحەتی و ناڕەزاییەتیەكی زۆری دروست كردوە لە بەریتانیا و چەندین خۆپیشاندان لە دژی زنجیرە ڕێستورانتی بایرۆن ئەنجام دراوە و ئەمڕۆ لە یەكێك لەو چالاكیانە دژی ئەو كۆمپانیایە ژمارەیەكی زۆر كوللە و مێروویان لە ڕێستورەكانیان بەرەڵا كرد.
04:58:00
ئەمرۆ لە هەرێمی بادن ڤۆرتینبێرگی باشوری ئەڵمانیا ، گەنجێکی پەنابەر بە تەور ژنێک دەکوژێت و دووانیش بریدار دەکات .گەنجەکە خەلکی سوریایە و تەمەنی ۲۱ ساڵە ، ئەو ژنەی کوشتویەتی پێشتر لەگەڵی ژیاوە و لە دوێنێوە کێشەیان هەبووە .
ڕووداوەکە لە شاری رۆیکتلینگێنی نزیک شتوتگارت ڕوویداوە، دوای ئەوەی ئەمرۆ ئیوارە دەماقالێیەکی
پۆلیس وتویەتی کە بکوژەکە کێشەی دەروونی هەیە و پێشتر لەژێر چارەسەری دابووە .
توندیان هەبووە ، گەنجەکە ژنەکەی بە تەور کوشتووە و
دواتر ڕایکردووە ، دوو کەسی تریشی بریندار کردوو کە ویستویانە بیوەستێنن،
دواتر کەسێک بە ئۆتۆمبێل شێلاویەتی و ئینجا پۆلیس گەیشتونەتە سەری و
دەستگیریان کردووە.
شه‌وقی کانه‌بی-ئه‌ڵمانیا
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، تاوانباری هێرشه‌که‌ی سه‌ر شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا
شه‌یدای کرده‌ی کوشتنی به کۆمه‌ڵ بوه.
جه‌ختیش ده‌کاته‌وه که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به داعشه‌وه نه‌بوه.
داڤید سونبولی، گه‌نجێکی ئه‌ڵمانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانیه، له هێرشێکیدا
له بازاڕی ئۆلۆمپی له شاری میونشنی باشوری ئه‌ڵمانیادا 9 که‌س ده‌کوژێت و 27 که‌س
بریندار ده‌کات، 3 که‌س له کوژراوه‌کان تورک بوونه‌و 3 که‌سیان کۆسۆڤۆیی و یه‌کیان
یۆنانی بوه.
تاوانباره‌که ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌و له میونیخ له دایک بوه‌و گه‌وره‌بوه.
به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پۆلیس ئه‌و که‌سه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به داعشه‌وه
نه‌بوه.
له ژوره‌که‌یدا چه‌ند نوسراوێک دۆزراونه‌ته‌وه که باسی چۆنیه‌تی کوشتنی
به کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن و تاوانباره‌که گرنگی به‌و بواره داوه.
ئه‌و تاوانباره ئیلهامی له ئه‌ندرێس بریفیک وه‌رگرتوه که راست‌ڕه‌وێکی
توندڕه‌و بوو، 5ساڵ پێش ئێستا له جه‌زیره‌ی ئوتویای نه‌رویجی 77 که‌سی کوشت به
بیانوی راگرتنی بڵاوبونه‌وه‌ی ئیسلام له نه‌رویج.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا که توانی به‌رامبه‌ر کۆده‌تای
سه‌ربازی بوه‌ستێت یه‌کێکه له‌و که‌سایه‌تیه سیاسیانه‌ی له مێژووی تورکیای نوێ‌دا
رایگشتی تورکیای دابه‌شکردۆته سه‌ر دوو ئاراسته‌ی جیاواز. لایه‌نگرانی وه‌ک که‌سایه‌تیه‌ک
ده‌یبینن گۆڕانکاری گه‌وره‌ی له تورکیادا کردوه، ڕکابه‌ره‌کانیشی وه‌ک که‌سێکی ده‌سه‌ڵاتخوازو مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر
ئازادی و ئاینده‌ی تورکیا ده‌یبینن.
له چه‌ند مانگی رابردوودا ره‌وشی ئاسایشی تورکیا گه‌یشتۆته ئاستێکی مه‌ترسیدار
به‌هۆی به‌رفراوانی شه‌ڕی نێوان سوپای تورکیا‌و گه‌ریلاکانی په‌که‌که له باکوری
کوردستان و وێرانکردنی شاره کوردیه‌کان له لایه‌ن سوپای تورکیاوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین
ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی و یه‌ک له دوای یه‌ک له باکوری کوردستان و تورکیا له‌لایه‌ن
داعش ئه‌نجامدراون که رووبه‌رێکی فراوانی ناوچه سنوریه‌کانی سوریای به ده‌سته‌وه‌یه‌و
هاوسنوره له‌گه‌ڵ تورکیا. پارتی دادوگه‌شه‌پێدان که پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی ئه‌ردۆگانه
له تورکیا، تۆمه‌تبارده‌کرێت به هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندنی به‌ها ئیسلامیه‌کان به
سه‌ر کۆمه‌ڵگای تورکیدا ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی به‌ها عه‌لمانیه‌کانه که سوپای تورکیا
خۆی به پارێزه‌ری ده‌زانێت.
له ساڵی 2003 دا ئه‌ردۆگانی ته‌مه‌ن 61 یه‌کساڵ وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا
ده‌سه‌لاتی گرته ده‌ست. دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری و هه‌موارکردنه‌وه‌ی
ده‌ستور له ژێر فشاری ئه‌ردۆگان، له ساڵی 2014دا بوه یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری
تورکیا له ڕێی هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆو له ناو خه‌ڵکدا.
له‌وه‌ته‌ی ئه‌ردۆگان له ده‌سه‌ڵاتدایه یه‌که‌م جاره حوکمی به‌م شێوه‌یه
بکه‌وێته ژێر مه‌ترسی که له لایه‌ن کۆده‌تاچیه‌کانه‌وه هه‌وڵی کۆتایهێنان به
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی درا.
ئه‌ردۆگان له ناو لایه‌نگرانی به "مامۆستای گه‌وره" یان
"سوڵتان" ناوی ده‌هێنرێت.
ئه‌و سه‌رکه‌وتوبوو له دروستکردنی جێگیری سیاسی له تورکیا دوای زنجیره‌یه‌ک
له کوده‌تاو پشێوی که مێژووی سیاسی تورکیا به‌خۆیه‌وه بینیوه. توانی تورکیا له
دۆخێکی ئابووری خراپ ده‌ربێنێت و به دوورخستنه‌وه‌و دادگایکردنی چه‌ند فه‌رماندارێک
رۆڵی سوپا سنوردار بکات.
به‌شێک له کۆمه‌ڵگای تورکی گومان له ئه‌ردۆگان ده‌که‌ن که هه‌وڵی به ئیسلامی‌کردنی
کۆمه‌ڵگای تورکی ده‌دات دوای سنورداکردنی فرۆشتنی خواردنه‌وه ئه‌لکهولیه‌کان و
چاودێریکردنی ئینته‌رنێت، تا ڕاده‌ی هه‌وڵدانی بۆ جیاکردنه‌وه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌کانی
کوڕان و کچان له زانکۆ فه‌رمیه‌کان. ئه‌ردۆگان خه‌ون به‌وه ده‌بینێت تورکیا له
ساڵی 2023 دا که ساڵوه‌گه‌ڕی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری تورکیایه بگه‌یه‌نێته
ئاستی 10 وڵاته ئابووریه‌که‌ی دونیا، ئه‌مه‌ش به دروستکردنی ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌ی
ژێرخانی ئابووری وه‌ک هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرا‌و دروستکردنی تونێل له ژێر ئاوی
گه‌رووی بوسفۆر.
به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه به‌هۆی تێوه‌گلانی خۆی و که‌سه نزیکه‌کانی له
گه‌نده‌ڵی و دروستکردنی کۆشکێکی کۆماری که 615 ملیۆن دۆلاری تێچوه‌و له 1150
ژوور پێکهاتوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌که بۆ زیاده‌ڕه‌وی و ده‌سه‌لاتخوازی ئه‌ردۆگان،
بۆته جێی ره‌خنه‌ی میدیا‌و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان.
ده‌سه‌ڵاتخوازی ئه‌ردۆگان زیاتر ده‌رده‌که‌وێت کاتێک ره‌خنه‌گرانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
سه‌رکوت و بێده‌نگ ده‌کات، به‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک له هاوڵاتیان و رۆژنامه‌نوسانی
راپێچی دادگا کردوه به تۆمه‌تی سوکایه‌تیکردن به خۆی. ئه‌مه‌ش له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی
ره‌خنه‌یه‌کی زۆری له دژیدا به دوای خۆیداهێنا که پێشتر پێشوازی له مۆدێله دیموکراتیه
باکگراوند ئیسلامیه‌که‌ی کرابوو.
له چه‌ند مانگی رابردوودا حکومه‌تی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان رووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک
قه‌یرانی دیبلۆماسی بوه‌وه، سیاسه‌تی پێشوی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که به"سفرکردنه‌وه‌ی
کێشه‌کان له‌گه‌ڵ هاوسێکان" ناسراوبوو گه‌یشته ئاستێکی پێکه‌نیناوی به‌هۆی
قوڵبونه‌وه‌ی کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته هاوسێکانی. له ساڵی 2013 دا ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌ردۆگان توشی ئاڵنگاری سیاسی هات دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی گه‌وره له ئه‌سته‌نبوڵ
له دژی سیاسه‌تی حکومه‌ت ئه‌نجامدران دژ به بڕیاری تێکدانی پارکی گه‌زی.
ئه‌ردۆگان هه‌ندێک جار به وتاره سه‌یرو سه‌مه‌ره‌کانی ده‌ناسرێته‌وه له‌وانه
که وتی کیشوه‌ری ئه‌مریکا پێش کۆلۆمبس له لایه‌ن موسڵمانانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه،
وتاره‌کانی دژ به مافی ژنان و هه‌روه‌ها گوتبوی؛ "وجودی تویته‌ر له ناوده‌به‌ین".
ئه‌ردۆگان ماوه‌ی 10 ساڵه له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تورکیادایه وه‌ک به‌هێزترین
پیاوی سیاسی دوای دا‌مه‌زرێنه‌ری کۆماری تورکیا ئه‌تاتورک.
ژیانی سیاسی
ئه‌ردۆگان له گه‌ڕه‌کی قاسم پاشا له ئه‌سته‌نبوڵ له دایک بوه، کاتێک
باوکی ئه‌فسه‌ر بوو ته‌مه‌نی منداڵی له ناوچه‌ی ریزه له که‌نار ده‌ریای ره‌ش
بردۆته سه‌ر. له ته‌مه‌نی مێردمنداڵی له‌گه‌ل خانه‌واده‌که‌یدا جارێکی دیکه گه‌ڕاوه‌ته‌وه
بۆ ئه‌سته‌نبوڵ.
ئه‌ردۆگان له گه‌نجێتیدا پێش ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی ده‌ربکه‌وێت له ناو
بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کان. له یانه‌یه‌کی ئه‌سته‌نبوڵدا یاریزانێکی باشی تۆپی پێ
بوه.
له ساڵی 1994 دا پۆستی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵی به ده‌ستهێنا، له‌کاتێکدا
ئه‌و شاره گه‌وره‌یه که خاوه‌نی 15 ملیۆن دانیشتوانه، رووبه‌ڕووی کێشه‌ی
خنکانی هاتوچۆو پیسبوونی ژینگه‌و چه‌ندین کێشه‌ی دیکه بووبوو.
به‌شداریشی له‌و خۆپیشاندانه ناڕه‌زاییانه ده‌کرد له دژی داخستنی حیزبی
ئیسلامی که خۆی ئه‌ندامێکی ئه‌و حیزبه بوو، چوار مانگ زیندانیکرا به تۆمه‌تی
بڵاوکردنه‌وه‌ی رقی ئایینی دوای خوێندنه‌وه‌ی قه‌سیده‌یه‌کی ئیسلامی.
له ساڵی 2001دا ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا گولی هاوپه‌یمانیدا پارتی
دادوگه‌شه‌پێدانی دامه‌زراند.
*بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته سود له سایتی دویچه ڤێله وه‌رگیراوه.
شه‌وقی کانه‌بی-ئه‌ڵمانیا
رولف توفوفین، شاره‌زایی ئه‌ڵمانی بۆ بواری تیرۆر رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌که‌ی
شاری نیسی فه‌ڕه‌نسی که به‌هۆیه‌وه ده‌یان که‌س کوژران و بریندار بوون، ئامانج
لێی بچوککردنه‌وه‌ی رووبه‌ری ئازادیه له کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپیدا.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری تیرۆر ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، هه‌ڵبژاردنی هێرشه‌که
له رۆژی جه‌ژنی نیشتیمانی فه‌ڕه‌نسادا ئامانج لێی لێدان بوه له ره‌مزی فه‌ڕه‌نسیه‌کان.
توفوفین،ده‌ڵێت؛ هێرشه‌تیرۆریستیه‌که دیوێکی موفاجه‌ئه‌ی تێدایه به‌و
هۆیه‌ی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی ئه‌وروپی به ئارامی تێپه‌ڕبوو، فه‌ڕه‌نسا دوای ئه‌و
ئارامیه چاوه‌ڕێی کۆتای هاتنی باری نائاسایی بوو.
ده‌رباره‌ی به‌کارهێنانی ئۆتۆمبێڵی بارهه‌ڵگر له‌و هێرشه‌دا تۆفۆفین ده‌ڵێت،
ئامێره‌کانی تیرۆر له فراوانبووندان، هه‌روه‌ک به‌رپرسانی داعش جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه
به‌وه‌ی پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هێرشبکریته سه‌ر کافران.
دوای هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له فه‌ره‌نسا، دۆخی موسڵمانانی فه‌ڕه‌نسا
به‌ره‌و خراپی ده‌چێت به‌وه‌ی که‌وتونه‌ته نێوان دوو ئاگر" ترس له تیرۆر‌و ترس له ئیسلامۆفۆبیا".
ئاستی رق و ره‌تکردنه‌وه‌و دژایه‌تیکردنی موسڵمانان له کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسیدا هه‌ڵده‌کشێت.
فه‌ره‌نسا له شۆکێکی گه‌وره‌دایه دوای هێرشه تیرۆریستیه‌که‌ی نیس که
تێیدا 84 که‌س کوژران و ده‌یان که‌سیش بریندار بوون. هه‌ر دوای رووداوه‌که راسته‌وخۆ
رێکخراو دامه‌زراوه ئیسلامیه‌کانی فه‌ڕه‌نسا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆستیه‌یان
کرد.
ئه‌نجومه‌نی فه‌ره‌نسی ئاینی ئیسلامی داوای له موسوڵمانان کرد دوعا بۆ
قوربانیانی هێرشه‌که‌ی فه‌ڕه‌نسا بکه‌ن و هاوخه‌می خۆیان بۆ که‌سوکاری قوربانیه‌کا‌ن
نیشاندا.
هێرشه‌که‌ی نیس دوای هه‌شت مانگ له هێرشه‌کانی پاریس دێت که تێیدا 130 که‌س
کوژران. هێرشه‌کانی ئه‌م جاره‌ی نیس له ناوچه‌یه‌کی گه‌شتیاری به ناوبانگه‌و که‌وتۆته
سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
دوای هێرشه‌که‌ی نیس چاوه‌ڕوان ده‌کرێت موسڵمانان له فه‌ره‌نسا
خۆپیشاندان رێکبخه‌ن بۆ پرۆتستۆکردنی هێرشه تیرۆستیه‌کان.
کریستیان لوشون، به‌رپرسی په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ پێگه‌یاندنی پیاوانی
ئاینی، ده‌ڵێت؛ به‌داخه‌وه به‌شێک له موسڵمانان به‌شداری ده‌که‌ن له
ناشیرین‌کردنی وێنه‌ی موسڵمانان له فه‌ره‌نسا، بۆ نمونه هه‌ر دوای رووداوه‌که‌ی
نیس گروپێکی گه‌نجانی موسڵمان له چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی نیس ئاهه‌نگیان گێراوه به
بۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستیه‌وه هه‌روه‌ک راگه‌یاندنی فه‌ڕه‌نسا بڵاویکردۆته‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت ده‌داته لایه‌ن و پارته توندڕه‌وه‌کانی فه‌ڕه‌نسا بۆ بلاوکردنه‌وه‌ی
گوتاری دژه موسڵمانان.
ئه‌م شاره‌زا فه‌ره‌نسیه ده‌ڵێت له لایه‌کی دیکه‌وه نمونه‌ی جوانی به‌شداری
موسڵمانان له کۆمه‌ڵگای فه‌ڕه‌نسیدا هه‌یه بۆ نمونه؛ رێژه‌ی سه‌دا 25ی سه‌ربازانی
سوپای فه‌ڕه‌نسی موسڵمانن.
تۆم فۆنتیس، یاریده‌ده‌ری پێشوی سه‌رۆکی نوسینگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدڕالی
ئه‌مریکی FBI به که‌ناڵی سی ئێن ئێن ی راگه‌یاندوه، نه‌وه‌ی
سێیه‌می جه‌زائیری و مه‌غریبی و تونسی و لیبی هه‌رچه‌نده له فه‌ڕه‌نسا له دایک
بوونه به‌ڵام خۆیان به فه‌ڕه‌نسی نازانن، ئه‌وانه له‌گه‌ڕه‌کی دیاریکراوی فه‌ڕه‌نسادا
ده‌ژین و له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه قبوڵکراو نین.
بوب بیر، چاودێری کاروباری ئاسایشه‌و کاربه‌ده‌ستێکی پێشوی سی ئای ئه‌ی ئه‌مریکیه
ده‌ڵیت، ره‌وه‌ندێکی گه‌وره‌ی باکوری ئه‌فریقا له فه‌رنسادا هه‌یه‌و هاوڵاتی فه‌ره‌نسین،
به‌ڵام له‌لایه‌ن کۆمه‌لگای فه‌ڕه‌نسیه‌وه پشتگوێخراون.
شه‌وقی کانه‌بی- ئه‌ڵمانیا
دادگای ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌رێکی سوری به 13 ساڵ به‌ندکردن سزادا، ئه‌مه‌ش
دوای ئه‌وه‌ی به لێدان و توندوتیژی به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی تاوانبارکرا.
به پێی لێدوانی سه‌رۆکی دادگای شاری تریه، گه‌نجێکی په‌نابه‌ری سوری ته‌مه‌ن
33 ساڵ له به‌رچاوی 3 منداڵه‌که‌ی به قاچی کورسی له ژنه‌که‌ی داوه به نیازی
کوشتنی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌که‌ی داوای جیابه‌نه‌وه‌ی لێکردوه به‌هۆی ره‌فتاره‌کانی.
دوای به‌ندکردنی باوکیان به‌خێوکردن و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌کان
سپێردراوه‌ته خێزانێکی دیکه.
شه‌وقی کانه‌بی-ئه‌ڵمانیا
ئاستی جه‌ماوه‌ری ئه‌نگێلا مێرکلی راوێژکاری ئه‌ڵمانیا به‌رزده‌بێته‌وه‌و
له به‌رامبه‌ریشدا ئاستی جه‌ماوه‌ری هێزه راستڕه‌وه‌کان داده‌به‌زێت ئه‌مه‌ش
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێکی سه‌خت به سه‌ر مێرکل به‌هۆی ده‌رگا کردنه‌وه‌ی بۆ
په‌نابه‌ران.
به پێی راپرسیه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنی (ئای ئاڕ دی) ئه‌ڵمانی رێژه‌ی پشتگیری‌کردن له مێرکل 9خاڵ به‌رزبۆته‌وه‌و
گه‌یشتۆته %59 ئه‌وه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له مانگی 9ی ساڵی 2015 ه‌وه به‌هۆی
سیاسه‌تی ده‌رگاکردنه‌وه‌ی بۆ په‌نابه‌ران.
له لایه‌کی دیکه‌وه به پێی راپرسیه‌کی دیکه‌ی ده‌زگای"فورسا" که بۆ گۆڤاری ستێرن و رۆژنامه‌ی دی ڤیلت ئه‌نجامیداوه،
رێژه‌ی جه‌ماوه‌ری مێرکل دووخاڵ به‌رزبۆته‌وه بۆ رێژه‌ی %48.
به‌ڕێوه‌به‌ری فۆرسا رایگه‌یاندوه، زیاتر له سێ له سه‌ر چواری لایه‌نگرانی
یه‌کێتی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحی جارێکی دیکه پشتگیری مێرکل ده‌که‌نه‌وه.
پارتی یه‌کێتی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحی که لقی باڤاریای یه‌کێتی دیموکراتی مه‌سیحیه
ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ده‌رگای کراوه‌ی مێرکل ده‌گرت بۆ په‌نابه‌ران، ئه‌مه‌ش له
پایزی ساڵی رابردوودا بوه هۆی دروست بوونی قایرانێک له به‌ینی هه‌ردوو رێکخراوه
هاوپه‌یمانه‌که.
له شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا به به‌راورد به ساڵی رابردوو رێژه‌ی داواکاری
مافی په‌نابه‌ری له ئه‌ڵمانیا به ئاستێکی به‌رز که‌میکردوه. ئه‌مه‌ش به هۆی
داخستنی رێگای به‌ڵقان که زۆربه‌ی په‌نابه‌ران به‌و رێگه‌یه‌دا خۆیان ده‌گه‌یانده
ئه‌ڵمانیا.


