ئاماده‌کردنی: شه‌وقی کانه‌بی-ئه‌ڵمانیا
ملیۆنێک و نیو کورد له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین
نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس زه‌کی ئۆزمه‌ن که خاوه‌نی کتێبی" لێکۆڵینه‌وه
له سه‌ر کوردانی ئه‌ڵمانیایه". له لێکۆلێنه‌وه‌که‌یدا ئاشکرایکردوه که به
پێی ئه‌و ئاماره فه‌رمیانه‌ی به ده‌ست که‌وتون. له ئه‌ڵمانیادا به کوردی
چوارپارچه‌ی کوردستان و یه‌کێتی سۆڤێیه‌تی پێشوه‌وه به گشتی ملیۆنێک و نیو کورد
ده‌ژین.
کوردانی ئه‌ڵمانیا نه‌ک ئه‌و
کوردانه‌ی له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین
ئۆزمه‌ن، له سه‌ره‌تادا ئاماژه به پێناسه‌ی کورد له ئه‌ڵمانیا ده‌کات"من
له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم بگوترێت ئه‌و کوردانه‌ی له ئه‌ڵمانیان، راستیه‌که ئه‌وه‌یه
که بگوترێت"کوردانی ئه‌ڵمانیا"، چونکه ئه‌و کوردانه‌ی لێره ده‌ژین هه‌رچه‌نده
کوردستان قیبله‌یان بێت و ئه‌ڤینداری کوردستانیش بن، به‌ڵام دواجار ئه‌وان ژیانیان
له ئه‌ڵمانیایه.
له کارل مایی تا ئه‌مڕۆ
ئۆزمه‌ن، مێژووی کوردانی ئه‌ڵمانیا به‌و شێوه‌یه شرۆڤه ده‌کات" له
مێژووی ئه‌ڵمانیادا ناوی کورد بۆ یه‌که‌م جار له کتێبی کارل مای دا به ناونیشانی
Durch wilde kurdistan تۆمارکراوه.
ئه‌ڵمانه‌کان وه‌ک ناو کورد‌و کوردستانیان بیستبوو، به‌ڵام له رووی سیاسیه‌وه
زانیاریان له سه‌ر کورد نه‌بوو. به‌وهۆیه‌ی ئه‌و کتێبه له قوتابخانه‌کاندا ده‌خوێندرا
بۆیه هیچ ئه‌ڵمانێک نیه ئه‌و کتێبه‌ی نه‌خوێندبێته‌وه.
هه‌رچه‌نده مێژووی هاتنی کوردان بۆ ئه‌ڵمانیا به هاتنی کرێکاران بۆ ئه‌ڵمانیا
ده‌به‌سترێته‌وه، به‌ڵام له راستیدا مێژووی کوردانی ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌رده‌می
ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و فارسی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
منداڵانی دیپلۆماس و خانه‌واده ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی کورد ده‌هاتنه ئه‌ڵمانیا
بۆ خوێندن و ده‌گه‌ڕانه‌وه.
له سه‌رده‌می سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌مدا، سه‌عید پاشا باڵیۆزی عوسمانیه‌کان
له به‌رلین، کورد بوو، منداڵه‌کانی ئه‌ویش له ئه‌ڵمانیا خوێندیان.
له ساڵی 1918 دا، فواد پاشا بووه جێگری سه‌رۆکی kurd teali cemiyeti .
دواتر له ساڵی 1922 دا جه‌لاده‌ت به‌درخان و کامه‌ران به‌درخان هاتنه
میونیخ، جه‌لاده‌ت دوای ته‌واوکردنی خوێندنه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راست به‌ڵام کامه‌ران له ئه‌ڵمانیا ده‌مێنێته‌وه.
خوێندکارانی کورد
له ساڵی 1956 دا له شاری ڤیسبادن 17 خوێندکاری کورد کۆمه‌ڵه‌ی
خوێندکارانی کورد داده‌مه‌زرێنن، دواتر خه‌ڵکانی ناوداری وه‌کو، (عیسمه‌ت شه‌ریف
وانلی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و که‌مال فواد و جه‌مال نه‌به‌ز) دێنه ناو کۆمه‌ڵه‌که‌وه.
دواتر ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه له وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپاش خۆی رێکده‌خات، به‌ڵام به‌هۆی
جیابونه‌وه‌ی باڵی مه‌کته‌بی سیاسی له پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ش
دابه‌ش ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تا شه‌ڕی که‌نداو ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه هه‌ر به‌رده‌وام
ده‌بێت.
به‌ڵام دواتر کورد زیاتر ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی
کورد له باکوری کوردستان چونکه ئه‌وان چاڵاکتر بوون. جارێکی دیکه له ساڵی
1992دا یه‌کێتی خوێندکارانی کورد دامه‌زرایه‌وه‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامن.
کرێکارانی کورد
له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م و له ساڵی 1961 دا هه‌زاران کرێکار له
تورکیاوه هاتنه ئه‌ڵمانیا، تاکو ساڵی 1973 ژماره‌یان گه‌یشته 605 هه‌زار که‌س.
ژماره‌ی کوردان له ناو کرێکارانی تورکیادا به سه‌دا 40 ده‌خه‌ملێنرێت، به‌ڵام ئه‌و
ژماره‌یه به داتا‌و ئامار پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
ئه‌و کوردانه‌ی که دووربوون له بیری کوردایه‌تیه‌وه له ماڵه‌وه به
کوردی ده‌ژیان خواردن و خواردنه‌وه‌و کلتوریان کوردی بوو، به‌ڵام له ده‌ره‌وه ده‌یانوت
که تورکن. به‌ڵام دواتر شه‌پۆڵیکی په‌نابه‌رانی سیاسی کورد بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌ست
پێده‌کات و هێدی هێدی دۆخه‌که ده‌گۆڕێت و له ده‌ره‌وه‌ش ده‌ڵین که کوردن و
ناسنا‌مه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌پارێزن.
شه‌پۆڵی په‌نابه‌ران
دوای کوده‌تای سه‌ربازی 12ی ئه‌یلولی 1980 له تورکیا، شه‌پۆڵیکی پانابه‌رانی
کورد له تورکیا کۆچیان کرد بۆ ئه‌ڵمانیا، دواتریش به‌هۆی راپه‌ڕینی 15ی ئابی په‌که‌که‌ش
که ده‌وڵه‌تی تورکیا سه‌رکوتکردنێکی به‌رفراوانی ده‌ستپێکرد، کۆچی کوردانیش زیاتر
بوو.
شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ئه‌نفال و
کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌ڕی که‌نداوو شه‌ڕی براکوژی له باشوری کوردستان بوونه
هۆکاری ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری کورد کۆچ بکه‌ن. ئێستاش شه‌ڕی داعش له باشور‌و رۆژئاوای کوردستان بۆته هۆکاری
ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری کورد بۆ ئه‌وروپاو به تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا کۆچبکه‌ن.
نه‌خشه‌ی کوردانی ئه‌ڵمانیا
خاڵێکی سه‌ر‌نج راکێشی کوردانی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌یه به پێی خانه‌واده‌و
خزمایه‌تی و شار‌و ناوچه له‌یه‌کتر کۆبونه‌ته‌وه. له برێمه‌ن کوردانی نوسێبین و
چه‌ولیک و دێرسم ده‌ژین. له به‌رلین کوردانی خنس و ڤارتۆ و موش و مه‌ڕه‌ش و ده‌رسیم
و کوردانی باشوری کوردستان ده‌ژین.
له‌شاری بۆن کوردانی عه‌فرینی رۆژئاوای کوردستان زۆرن. ده‌توانین بڵێین له
ئه‌ڵمانیا نه‌خشه‌ی کوردان به پێی هه‌رێمه‌کان دیاره.
باش سوود له ده‌رفه‌ته‌کان وه‌رناگیرێت
ئۆزمه‌ن، ئه‌وه روون ده‌کاته‌وه که له سه‌رده‌مێکدا به‌هۆی فشاری ده‌وڵه‌تی
تورکیا، ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی بڕیاریدابوو که هاوکاری دامه‌زراوه کوردی و ئه‌رمه‌نیه‌کان
ناکات. به‌ڵام دواتر به‌هۆی خه‌باتی کورد با‌رودۆخه‌که گۆڕاوه، ئێستا زۆر ده‌رفه‌ت
هه‌یه، بۆ نموونه زمانی کوردی له قوتابخانه‌کاندا رێپێدراوه‌و هاوکاریش ده‌کرێن.
به‌ڵام کورد به‌باشی سودی له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌رنه‌گرتوه.
سه‌رچاوه:- Yeko Ardil Yeni ozgur politika
*زه‌کی ئۆزمه‌ن، نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسێکی کورده له ئه‌ڵمانیاو ئه‌و بابه‌ته‌ی
له کۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیرانی ئازاد له به‌رلین له سیمینارێک له رێکه‌وتی 28/5/2016
پێشکه‌شکرد.