شه‌وقی کانه‌بی-ئه‌ڵمانیا
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، تاوانباری هێرشه‌که‌ی سه‌ر شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا
شه‌یدای کرده‌ی کوشتنی به کۆمه‌ڵ بوه.
جه‌ختیش ده‌کاته‌وه که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به داعشه‌وه نه‌بوه.
داڤید سونبولی، گه‌نجێکی ئه‌ڵمانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانیه، له هێرشێکیدا
له بازاڕی ئۆلۆمپی له شاری میونشنی باشوری ئه‌ڵمانیادا 9 که‌س ده‌کوژێت و 27 که‌س
بریندار ده‌کات، 3 که‌س له کوژراوه‌کان تورک بوونه‌و 3 که‌سیان کۆسۆڤۆیی و یه‌کیان
یۆنانی بوه.
تاوانباره‌که ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌و له میونیخ له دایک بوه‌و گه‌وره‌بوه.
به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پۆلیس ئه‌و که‌سه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به داعشه‌وه
نه‌بوه.
له ژوره‌که‌یدا چه‌ند نوسراوێک دۆزراونه‌ته‌وه که باسی چۆنیه‌تی کوشتنی
به کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن و تاوانباره‌که گرنگی به‌و بواره داوه.
ئه‌و تاوانباره ئیلهامی له ئه‌ندرێس بریفیک وه‌رگرتوه که راست‌ڕه‌وێکی
توندڕه‌و بوو، 5ساڵ پێش ئێستا له جه‌زیره‌ی ئوتویای نه‌رویجی 77 که‌سی کوشت به
بیانوی راگرتنی بڵاوبونه‌وه‌ی ئیسلام له نه‌رویج.
0 comments:
Post a Comment