خەتەر (Xatar) یەکێکە لە ڕاپەرە بەناوبانگەکانی ئەڵمانیا ، ناوی تەواوی
(ژیوار حاجبی) ە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری (سنە) لە دایک بووە، لە دە ساڵیەوە
لە ئەڵمانیایە، یەکەم کاری خۆی لە (٢٠٠٨) بڵاو کردەوە بە ناوی (Alles oder
nix-هەمووی یان هیچ)،دواتر لە (٢٠١٢) ئەلبومێکی تری بەناوی (Nr. 415-ژمارە
٤١٥) دەرکرد، دوایین ئەلبومیشی لە (٢٠١٥) بڵاوکردەوە بە ناوی (Baba aller
Babas-بابی هەموو بابان).
خاوەنی ستۆدیۆی خۆیەتی و خۆی کارە هونەریەکانی جێبەجێ دەکات، وا دەگوترێت کە لەگەڵ گروپی مافیایی دەستی تێکەڵەو لە (٢٠١٠) بە تۆمەتی ڕفاندنی ئۆتومبێلێکی پڕ لە زێڕ کە نرخەکەی بای (یەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار) یۆرۆ بووە، دەستگیر کرا و دادگا بە هەشت ساڵ زیندانیکردن سزای دا ، بەڵام بەهۆی باش هەڵسوکەوتکردنی لە زیندان دوای دوو ساڵ بڕیاری ئازادکردنی درا،ئەم ڕاپەرە چیڕۆکی سەیری هەیە و لەناو شەقامی ئەڵمانیا دا قسە و باسی زۆری لەبارەوە دەکرێت.

کە لە زیندان دەرچوو ئەم کلیپەی لەگەڵ زێڕەکانی بڵاوکردەوە (خەتەر لێرەیە - XATAR - IZ DA )

0 comments:
Post a Comment