جیاوازی نێوان ئیقامەی یەك ساڵی و سێ ساڵی چیە لە ئەڵمانیا ؟



بەپێی ڕێککەوتنێك کە لەڕۆژی 28.07.1951 دا ھاتووە، بەھیچ شێوەیەک نابێت کەسێكی داواکاری پەنابەرێتی ڕەوانەی ووڵاتەکەی بکرێتەوە،
ئە گەر ھاتوو، لەووڵاتی خۆی :
ئازادی و ژیانی کەوتە ژێر مەترسییەوە، گەرھاتوو لەسەر دین یان نەتەوە یان گروپی میللەتی، یاخود لەسەر بیرو بۆ چوونی سیاسی ڕاوەنانی لەسەر بێت ومەترسی لەسەر ژیانی ھەبیت.. ھتد
ئەمانە نابێت دیپۆرتی بەزۆر بکرێنەوە بۆ ووڵاتەکەی خۆیان.

ھاوڕێی پەنابەری نوێ:
لەکاتی ئینتەر ڤیودا، گەر بەگشتی باسی کێشەی ووڵاتەکەت بکەیت و باسی باری نالەباری
ووڵاتی خۆت بکەیت، کە شەر وئاژاوە لەناو ووڵاتدا ھەیە، و تۆش بەو ھۆیەوە ووڵاتت بەجێ ھێشتووە.
ئەوا رەنگە شانسی ئەوەت ھەبێت کە مافی پەنابەری ، بۆ ماوەی یەك ساڵ. بەدەست بێنیت.
کە ئەم جۆرە ئیقامەیە ساڵانە نوێ ئەکرێتەوە و مافی کار کردن و مانەوەت ھەیە بەڵام:
مافی ھێنانی خێزان و منالانی خوار 18 ساڵت نابێت.

بەڵام گەر لەکاتی ئینتەرڤیودا، بەشێوەیەکی تایبەت باس لە کێشەی ڕاستەوخۆی خۆت بکەیت کە بیسەلمێنیت ، لەووڵاتی خۆت توشی ڕاونان و ئازار دان و ئەشکەنجە بوویت.
لەسەر بۆ چونی سیاسیت یاخود ئەو بەندانەی لەسەرەوە باسکراوە.
ئەوا لەم حاڵەتەیا ئەگەری زۆر ھەیە کە ئیقامەی سێ ساڵی وەربگریت، کە شانسێکی گەورەیە بۆ ئەوەی لەماوەی سێ مانگی یەکەمی وەرگرتنی ئیقامەکەت، بەبێ چەسپاندنی مەرجەکانی:
کارکردن و زمان زانین و ھەبوونی خانووی گەورە بۆ خێزانەکەت.
ئەتوانیت خێزانەکەت بە شێوەیەکی فەرمی بھێنیت بۆ ئەڵمانیا.
لای خۆمان ئەڵێین: ڕایان بکێشیت.

بەشێوەیەکی گشتی لەھەموو حاڵەتەکاندا، شانس ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە.

ھیوام وایە ھەمووتان شانسی باشتان ھەبێت.


سیروان بابان

 

1 comment:

  1. جا برام دەلێن ئەڵمانیا ئیقامە نادەنە خەلکی عێراق

    ReplyDelete