ئا
بەشداریکردنی بەریتانیا بە ٤ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی لە پاڵەوانێتییەکانی
تۆپی پێدا پێشینەیەکیی مێژوویی پەیوەست بە نیشتیمانی دایکەوە ھەیە. مێژووی
دامەزراندنی یەکێتییەکانی تۆپی پێ لە بەریتانیای گەورە دەگەڕێتەوە بۆ
ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم؛ ئینگلاند ١٨٦٣، سکۆتلاند ١٨٧٣، وێلز ١٨٧٦ و
ئیرلاند ١٨٨٠.
سەرچاوە: گۆڤاری دێر شپیگل
ئا : بەکر شوانی

دواتر ئەو یەکێتییانە بۆ ئەوەی ڕێسا و بنەما جیاوازەکانی
خۆیان یەك بخەن، (ئیفاب) واتا
(International Football Association Board - Ifab) یان دامەزراند و ئەو
ڕێکخراوە نوێیە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی ١٨٨٦ بەست.
یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) ١٨ ساڵ دواتر، واتا ساڵی ١٩٠٤ ھاتە دامەزراندن. فیفا دانی بە ڕێساکانی ئیفاب دا نا و ساڵی ١٩١٣ خۆیشی بوو بە ئەندام تیایدا. تا ئەمڕۆیش ھەر ئیفاب بڕیار لەسەر گۆڕانکاری لە ڕێساکانی تۆپی پێدا دەدات نەك فیفا.
بەو جۆرە ئیفاب مەرجەکانی خۆی بەسەر فیفادا سەپاند و ھەریەکێك لە تیمەکانی بەریتانیای گەورەی وەك ھەڵبژاردەی نیشتیمانی سەربەخۆ لە فیفادا وەرگیرا. ئیرلەندا ساڵی ١٩٢١ لە بەریتانیا جیابووە و سەربەخۆیی ڕاگەیاند. بۆیە باکوری ئیرلەندا لە تۆپی پێدا جێگەی ھەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئیرلەندای گرتەوە.
یەکێتیی تۆپی ئەوروپا (یویفا) کە ساڵی ١٩٥٤ ھاتە دامەزراندن، نەیتوانی لە فەرمانی ئیفاب دەربچێت و ئەویش ھەر چوار تیمەکەی بەریتانیای گەورەی بە ئەندام وەرگرت. بەڵام کۆمیتەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی ئەو مەرجەی ئیفابی پەسەند نەکرد، بۆیە تەنیا یەك ھەڵبژاردەی تۆپی پێ بەناوی بەریتانیای گەورەوە لە ئۆڵۆمپیاددا بەشداری دەکات.

0 comments:
Post a Comment