رۆژی یەکشەممە (٢١ ی ئاب) لە شاری
هانۆڤەر فیلمی دیکۆمێنتاری (مسۆگەر کردنی
سەرکەوتن) کە (مارک تسۆرکو) دەرهێنەرەکەیەتی نمایش دەکرێت.
چیرۆکەکەی باس لە گروپێکی خۆبەخشی
"١٧٧" کەسی دەکات کە چوونەتە کۆبانێ و لەوێ نەخۆشخانەیەکیان بونیاد
ناوە، خۆبەخشەکان خەلکی "١٠"
نەتەوەی جیاواز بوون، دوای رێگە پێنەدانیان لە لایەن هەردوو حکومەتی تورکیا و هەرێمی کوردستان ، ناچار بە
نهێنی چوونەتە کۆبانێ ،فیلمەکە باسی ئەو
مەترسیانەش دەکات کە لەوێ رووبەرووی بونەتەوە.
ڕێبین مەغدور سەرپەرشتیاری نمایشەکە پێی رایگەیاندین ،نیشاندانی فیلمەکە بۆ خستنەڕووی دۆخی
ناهەمواری خەلکی خۆراگری کۆبانیە، هەروەها بۆ ڕێزگرتنێکیشە لەو ١٧٧ خۆبەخشەی کە لە
بارودۆخێکی دژوار دا ،ژیانی خۆیان خستە مەترسیەوە و نەخۆشخانەکەیان بونیاد نا .
فیلمەکە لە ٢١.٠٨.٢٠١٦ کاتژمێر ٣.٠٠ ی دوای نیوەرۆ لە
سەنتەری شارەکە لە باڤیلۆن نمایش دەکرێت .
Pavillion Hannover, Lister Meile 4, 30161
Hannover
0 comments:
Post a Comment