ئاماده‌کردنی:شه‌وقی کانه‌بی-ئه‌ڵمانیا
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا که توانی به‌رامبه‌ر کۆده‌تای
سه‌ربازی بوه‌ستێت یه‌کێکه له‌و که‌سایه‌تیه سیاسیانه‌ی له مێژووی تورکیای نوێ‌دا
رایگشتی تورکیای دابه‌شکردۆته سه‌ر دوو ئاراسته‌ی جیاواز. لایه‌نگرانی وه‌ک که‌سایه‌تیه‌ک
ده‌یبینن گۆڕانکاری گه‌وره‌ی له تورکیادا کردوه، ڕکابه‌ره‌کانیشی وه‌ک که‌سێکی ده‌سه‌ڵاتخوازو مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر
ئازادی و ئاینده‌ی تورکیا ده‌یبینن.
له چه‌ند مانگی رابردوودا ره‌وشی ئاسایشی تورکیا گه‌یشتۆته ئاستێکی مه‌ترسیدار
به‌هۆی به‌رفراوانی شه‌ڕی نێوان سوپای تورکیا‌و گه‌ریلاکانی په‌که‌که له باکوری
کوردستان و وێرانکردنی شاره کوردیه‌کان له لایه‌ن سوپای تورکیاوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین
ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی و یه‌ک له دوای یه‌ک له باکوری کوردستان و تورکیا له‌لایه‌ن
داعش ئه‌نجامدراون که رووبه‌رێکی فراوانی ناوچه سنوریه‌کانی سوریای به ده‌سته‌وه‌یه‌و
هاوسنوره له‌گه‌ڵ تورکیا. پارتی دادوگه‌شه‌پێدان که پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی ئه‌ردۆگانه
له تورکیا، تۆمه‌تبارده‌کرێت به هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندنی به‌ها ئیسلامیه‌کان به
سه‌ر کۆمه‌ڵگای تورکیدا ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی به‌ها عه‌لمانیه‌کانه که سوپای تورکیا
خۆی به پارێزه‌ری ده‌زانێت.
فراوانکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک
له ساڵی 2003 دا ئه‌ردۆگانی ته‌مه‌ن 61 یه‌کساڵ وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا
ده‌سه‌لاتی گرته ده‌ست. دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری و هه‌موارکردنه‌وه‌ی
ده‌ستور له ژێر فشاری ئه‌ردۆگان، له ساڵی 2014دا بوه یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری
تورکیا له ڕێی هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆو له ناو خه‌ڵکدا.
له‌وه‌ته‌ی ئه‌ردۆگان له ده‌سه‌ڵاتدایه یه‌که‌م جاره حوکمی به‌م شێوه‌یه
بکه‌وێته ژێر مه‌ترسی که له لایه‌ن کۆده‌تاچیه‌کانه‌وه هه‌وڵی کۆتایهێنان به
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی درا.
ئه‌ردۆگان له ناو لایه‌نگرانی به "مامۆستای گه‌وره" یان
"سوڵتان" ناوی ده‌هێنرێت.
ئه‌و سه‌رکه‌وتوبوو له دروستکردنی جێگیری سیاسی له تورکیا دوای زنجیره‌یه‌ک
له کوده‌تاو پشێوی که مێژووی سیاسی تورکیا به‌خۆیه‌وه بینیوه. توانی تورکیا له
دۆخێکی ئابووری خراپ ده‌ربێنێت و به دوورخستنه‌وه‌و دادگایکردنی چه‌ند فه‌رماندارێک
رۆڵی سوپا سنوردار بکات.
به‌شێک له کۆمه‌ڵگای تورکی گومان له ئه‌ردۆگان ده‌که‌ن که هه‌وڵی به ئیسلامی‌کردنی
کۆمه‌ڵگای تورکی ده‌دات دوای سنورداکردنی فرۆشتنی خواردنه‌وه ئه‌لکهولیه‌کان و
چاودێریکردنی ئینته‌رنێت، تا ڕاده‌ی هه‌وڵدانی بۆ جیاکردنه‌وه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌کانی
کوڕان و کچان له زانکۆ فه‌رمیه‌کان. ئه‌ردۆگان خه‌ون به‌وه ده‌بینێت تورکیا له
ساڵی 2023 دا که ساڵوه‌گه‌ڕی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری تورکیایه بگه‌یه‌نێته
ئاستی 10 وڵاته ئابووریه‌که‌ی دونیا، ئه‌مه‌ش به دروستکردنی ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌ی
ژێرخانی ئابووری وه‌ک هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرا‌و دروستکردنی تونێل له ژێر ئاوی
گه‌رووی بوسفۆر.
به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه به‌هۆی تێوه‌گلانی خۆی و که‌سه نزیکه‌کانی له
گه‌نده‌ڵی و دروستکردنی کۆشکێکی کۆماری که 615 ملیۆن دۆلاری تێچوه‌و له 1150
ژوور پێکهاتوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌که بۆ زیاده‌ڕه‌وی و ده‌سه‌لاتخوازی ئه‌ردۆگان،
بۆته جێی ره‌خنه‌ی میدیا‌و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان.
ده‌سه‌ڵاتخوازی ئه‌ردۆگان زیاتر ده‌رده‌که‌وێت کاتێک ره‌خنه‌گرانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
سه‌رکوت و بێده‌نگ ده‌کات، به‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک له هاوڵاتیان و رۆژنامه‌نوسانی
راپێچی دادگا کردوه به تۆمه‌تی سوکایه‌تیکردن به خۆی. ئه‌مه‌ش له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی
ره‌خنه‌یه‌کی زۆری له دژیدا به دوای خۆیداهێنا که پێشتر پێشوازی له مۆدێله دیموکراتیه
باکگراوند ئیسلامیه‌که‌ی کرابوو.
له چه‌ند مانگی رابردوودا حکومه‌تی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان رووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک
قه‌یرانی دیبلۆماسی بوه‌وه، سیاسه‌تی پێشوی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که به"سفرکردنه‌وه‌ی
کێشه‌کان له‌گه‌ڵ هاوسێکان" ناسراوبوو گه‌یشته ئاستێکی پێکه‌نیناوی به‌هۆی
قوڵبونه‌وه‌ی کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته هاوسێکانی. له ساڵی 2013 دا ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌ردۆگان توشی ئاڵنگاری سیاسی هات دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی گه‌وره له ئه‌سته‌نبوڵ
له دژی سیاسه‌تی حکومه‌ت ئه‌نجامدران دژ به بڕیاری تێکدانی پارکی گه‌زی.
ئه‌ردۆگان هه‌ندێک جار به وتاره سه‌یرو سه‌مه‌ره‌کانی ده‌ناسرێته‌وه له‌وانه
که وتی کیشوه‌ری ئه‌مریکا پێش کۆلۆمبس له لایه‌ن موسڵمانانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه،
وتاره‌کانی دژ به مافی ژنان و هه‌روه‌ها گوتبوی؛ "وجودی تویته‌ر له ناوده‌به‌ین".
ئه‌ردۆگان ماوه‌ی 10 ساڵه له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تورکیادایه وه‌ک به‌هێزترین
پیاوی سیاسی دوای دا‌مه‌زرێنه‌ری کۆماری تورکیا ئه‌تاتورک.
ژیانی سیاسی
ئه‌ردۆگان له گه‌ڕه‌کی قاسم پاشا له ئه‌سته‌نبوڵ له دایک بوه، کاتێک
باوکی ئه‌فسه‌ر بوو ته‌مه‌نی منداڵی له ناوچه‌ی ریزه له که‌نار ده‌ریای ره‌ش
بردۆته سه‌ر. له ته‌مه‌نی مێردمنداڵی له‌گه‌ل خانه‌واده‌که‌یدا جارێکی دیکه گه‌ڕاوه‌ته‌وه
بۆ ئه‌سته‌نبوڵ.
ئه‌ردۆگان له گه‌نجێتیدا پێش ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی ده‌ربکه‌وێت له ناو
بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کان. له یانه‌یه‌کی ئه‌سته‌نبوڵدا یاریزانێکی باشی تۆپی پێ
بوه.
له ساڵی 1994 دا پۆستی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵی به ده‌ستهێنا، له‌کاتێکدا
ئه‌و شاره گه‌وره‌یه که خاوه‌نی 15 ملیۆن دانیشتوانه، رووبه‌ڕووی کێشه‌ی
خنکانی هاتوچۆو پیسبوونی ژینگه‌و چه‌ندین کێشه‌ی دیکه بووبوو.
به‌شداریشی له‌و خۆپیشاندانه ناڕه‌زاییانه ده‌کرد له دژی داخستنی حیزبی
ئیسلامی که خۆی ئه‌ندامێکی ئه‌و حیزبه بوو، چوار مانگ زیندانیکرا به تۆمه‌تی
بڵاوکردنه‌وه‌ی رقی ئایینی دوای خوێندنه‌وه‌ی قه‌سیده‌یه‌کی ئیسلامی.
له ساڵی 2001دا ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا گولی هاوپه‌یمانیدا پارتی
دادوگه‌شه‌پێدانی دامه‌زراند.
*بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته سود له سایتی دویچه ڤێله وه‌رگیراوه.