ئه‌ڵمانیا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژنه موسڵمانه باڵاپۆشه‌کان ده‌کات
شه‌وقی کانه‌بی-ئه‌ڵمانیا
ژنێکی ئه‌ڵمان له شاری به‌رلین هێرشی کردۆته سه‌ر کچێکی موسڵمانی 13
ساڵان و په‌چه‌ی له سه‌ریدا دڕاندوه‌و جنێوی پێداوه‌و دواتر رایکردوه‌و شوێنه‌که‌ی
جێهێشتوه.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ئاشکرایکرد، ئێواره‌ی رۆژی 18/6/2016 هێرشه‌که له
وێسته‌گه‌یه‌کی میترۆ له شاری به‌رلین روویداوه‌و پۆلیس سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌یه
بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانباره‌که.
زۆربه‌ی ژنانی موسڵمانی ئه‌ڵمانیا، باڵاپۆشی بۆته ئاسته‌نگ له به‌رده‌میان
بۆ خۆگونجاندن و تێکه‌ڵبون له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی.
ساڵی رابردوو خوێندکارێکی مه‌غریبی موسڵمان داواکاری پێشکه‌ش به دادگا
کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له وانه‌ی مه‌له‌وانی ببوردرێت، به‌ڵام دادگای ئه‌ڵمانیا داواکاریه‌که‌ی
ره‌تکرده‌وه، له به‌رامبه‌ردا رێگه به خوێندکاره‌که درا "بورکینی"جلی تایبه‌تی مه‌له‌وانی
بپۆشێت که له‌شی داده‌پۆشێت، وه‌ک رێزێک بۆ پابه‌ندبوونی دینی کچه خوێندکاره‌که.| بورکینی |
به‌و هۆیه‌ی یاسای ئه‌ڵمانیا رێگری ناکات له پۆشینی په‌چه له لایه‌ن
منداڵه موسڵمانه‌کانه‌وه بۆیه له قوتابخانه‌کانی ئه‌ڵمانیادا بوونی منداڵی
باڵاپۆش بۆته دیارده‌یه‌کی به‌رچاو.
هه‌ندێک له ژنه موسڵمانه‌کان سكاڵا له خاوه‌ن کاره‌کان ده‌که‌ن که به
هۆی باڵاپۆشیه‌وه له کاره‌کانیان دورخراونه‌ته‌وه یاخود کاریان پێ نادرێت، هه‌رچه‌نده
یاسای ئه‌ڵمانیا رێگری له پۆشینی په‌چه ناکات له کاتی کاردا.
هه‌ندێک له مه‌له‌وانگه‌کانی ئه‌ڵمانیا چه‌ند رۆژێکی دیاریکراویان بۆ ژنه
موسڵمانه‌کان ته‌رخانکردوه بۆ ئه‌وه‌ی دوور له چاوی پیاوان مه‌له‌وانی بکه‌ن. ئه‌مه‌ش
ده‌رفه‌تێکه له زۆرێک له وڵاته ئیسلامیه‌کانیش بوونی نیه.
0 comments:
Post a Comment