دانا ڕەشید - هانۆڤەر
پارتی سۆسیال دیمۆکراتی ئەڵمانیا کە لە ئێستادا لەگەڵ پارتی سەوز و پارتی چەپ ، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهات و کە هەلبژاردن ببەنەوە حکومەتی بەرەی ( سور ، سور ، سەوز ) پیک بهێنن، هەڵبەتە رەنگی سۆسیال دیمۆکرات و چەپ سورە و رەنگی پارتی سەوز سەوزە ، لەم بارەیەوە رۆژنامەی بیلد باسی ئەو پلان و هەوڵ و لە هەمان کاتدا موجازەفەو ئازایەتیە دەکات کە زیگمار گابریل هاوسەرۆکی سۆسیال دیمۆکرات و جێگری راوێژکاری ئەڵمانیا مێرکل ، کە پیویستیان بە بازدانێکی بەرزە بۆ ئەوەی جارێکی تر بەرەی سورو سەوز ئەمجارە بە تێکەڵ بوونی سوری چەپەکان کە وای ناوناوە کە گۆشت و خوێن یەک دەگرێتەوە ،هەتا ئێستە سیاسەتی گابریل توانیویەتی کە رای زۆربەی سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتەکەی بۆلای خۆی رابکێشێت وە پارتی سەوز و پارتی چەپ لە هەمان کاتدا تا رادەیەکی زۆر هاو ران کە ئەگەر سەرکەوتن بە دەست بهێنن سیاسەتی ئەڵمانیا وە رەوشی ژیان لە ئەڵمانیا گۆرانکاری باشتر بە خۆیەوە ببینێ وەک دەڵێن سیساسەت بکەن بە هونەری سیاسەت .
شایەنی باسە هەمیشە پارتی سەوزو سۆسیال دیمۆکرات بەیەکەوە لە حکومەتدا بوون ئەم جارە پارتی چەپ کە زیاتر ئەم پارتە لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا دەوری هەبوو بە ناوی PDS کە سیاسەت مەدار جۆرج کەیزی رابەرایەتی دەکرد دوای جیابوونەوەی سیاسەتمەداری ناسراو ئۆسکار لافۆنتین لە سۆسیال دیمۆکرات کە رابەرایەتی باڵی جەپی ناو سۆسیال دیمۆکراتی دەکرد ،لەگەڵ جۆرج کەیزی یەکیان گرت پارتی چەپی لێ دروست بوو ( لینکە ) لە یەکەم خۆ پاڵاوتنیان بۆ پەرلەمانی ئەوروپا ٥٢ کورسیان بەدەست هێنا ، ئەم پارتە زۆر دۆستی کورد و میللەتە ستەم دیدەکانە کە لێدوانە جوانەکانی جۆرج کەیزی دیارو بڵندە .هەروەها پارتی سەوزو لێدوانەکانی کلاودیا رۆت .
بەهیوای کە پلانەکەی گابریل و سۆسیال دیمۆکرات و سەوزو چەپ سەرکەوێ.
0 comments:
Post a Comment