شه‌وقی کانه‌بی-ئه‌ڵمانیا
منداڵێکی په‌نابه‌ری کورد له ئه‌ڵمانیا له مه‌له‌وانگه‌یه‌کدا ده‌خنکێت.
یاد بارزان ره‌وف، ته‌مه‌ن 7 ساڵ خه‌ڵکی شاری سلێمانیه‌و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌یدا
ماوه‌ی 6 مانگه وه‌ک په‌نابه‌ر هاتونه‌ته ئه‌ڵمانیاو له شارۆچکه‌ی باد برامشتێت
نیشته‌جێن که 40 کیلۆمه‌تر له باکوری شاری هامبۆرگ دووره.
به‌رزان ره‌وف، باوکی منداڵه خنکاوه‌که رایگه‌یاند، مامۆستاکانی
قوتابخانه‌که‌ی کوڕه‌که‌یان له‌گه‌ڵ منداڵه خوێندکاره‌کانی دیکه بردۆته مه‌له‌وانگه
بۆ مه‌له‌کردن به‌ڵام مامۆستاکان که‌مته‌رخه‌م بوونه‌و کوڕه‌که‌ی مه‌له‌وانی نه‌زانیوه‌و
له مه‌له‌وانگه‌که‌دا خنکاوه.
به‌رزان ره‌وف، گوتیشی دوای خنکانی منداڵه‌که پۆلیس به هه‌لیکۆپته‌ر
منداڵه‌که‌یان گواستۆته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌ڵام کارله‌کار ترازاوه‌و منداڵه‌که
گیانی له ده‌ست داوه، پۆلیس له لێکۆڵینه‌وه‌دایه بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری خنکانی
منداڵه‌که.


0 comments:
Post a Comment