تورکیا مەترسیدارە بۆ پەڕلەمانتارانی ئەڵمانیا

هێمن کوردۆ - ئەڵمانیا
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ، پەڕلەمانتارە بە ڕەگەز تورکەکانی وڵاتەکەی ئاگادار کردەوە کە گەشتی وڵاتی تورکیا نەکەن. ئەمەش دوای ئەوەی تورکیا بە ڕەسمی ناخۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە دانگدان لەسەر بە جینۆساید ناساندنی ئەرمەنەکان.
وەزارەت لە ڕونکردنەوەیەکی  دا ئامۆژگاری پەڕلەمانتارە بەڕەگەز تورکەکانی کردووە ، کە لە ئێستادا گەشت بۆ وڵاتی تورکیا نەکەن و ئەوان ناتوانن سەلامەتیی ژیانی ئەوان بپارێزن

لە ماوەی ڕابردوو دا پەڕلەمانی ئەڵمانیا "بوندستاگ" بە زۆرینەی ڕەها ، پڕۆژەی بە جینۆساید ناساندنی ئەرمەنەکانیان پەسند کرد ،کە پێش سەدەیەک ڕوویداوە و ئەمەش کاردانەوەی 'چاوەڕوانکراو'ی تورکیای لێ کەوتەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەو پەڕلەمانتارانەی بە "خوێن پیس" ناوبردبوو، وتبووشی : پێویستە پشکنینی خوێنیان بۆ بکرێت تا دڵنیا ببنەوە کە ئاخۆ تورکن یان نا.
 ئەمەش وای کرد، زۆرێک لەو لیپرسراو و هەڵسوڕاوانەی پەڕلەمان کە بە ڕەگەز تورکن ، سەردانە تایبەتی و سیاسیەکانیان بۆ وڵاتی تورکیا هەڵوەشێننەوە.


0 comments:

Post a Comment