سیروان بابان: ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌رانی هه‌رێمی کوردستان دیپۆرتناکاته‌وه
له پێنج مانگی ئه‌مساڵیشدا 9000 په‌نابه‌ر له ئه‌ڵمانیا دیپۆرتکراونه‌ته‌وه
ئاماده‌کردنی:شه‌وقی کانه‌بی
دیپۆرت مانای چیه؟
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که داوای په‌نابه‌ریان ره‌تکراوه‌ته‌وه، ئاگادارده‌کرێنه‌وه
که ده‌بێت له ماوه‌ی 30 رۆژدا ئه‌ڵمانیا جێبهێڵن. ئه‌گه‌ر په‌نابه‌ره‌که له‌و
وڵاتانه هاتبوو که ئه‌ڵمانیا به وڵاتی ئاسایش به‌رقه‌رار له قه‌ڵه‌میان ده‌دات
ده‌بێت له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا ئه‌ڵمانیا جێبهێڵێت.
چۆن دیپۆرت ده‌کرێیته‌وه؟
زۆرجار باس له‌وه ده‌کرێت که پۆلیس به‌یانیان زوو هه‌ڵده‌کوتێته سه‌ر ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی که مافی مانه‌وه‌یان ره‌تکراوه‌ته‌وه‌و له خه‌و رایان ده‌په‌ڕێنن
و بۆ فڕۆکه‌خانه ده‌یان گوازنه‌وه. ئه‌وه به‌و ئامانجه ده‌کرێت که هیچ رێگریه‌ک
بۆ دیپۆرت کردنه‌وه‌که دروست نه‌کرێت و له کاتێکی زوودا بگه‌نه‌وه وڵاته‌که‌ی
خۆیان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بتوانێت رێوشوێن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه
بگرێته‌به‌ر.
زۆربه‌ی دیپۆرتکردنه‌وه‌کان له رێگه‌ی ئاسمانی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر یه‌ک که‌س
بوو به فرۆکه‌ی گشتی ده‌گوازرێنه‌وه. ئه‌گه‌ر ژماره‌یان گه‌یشته سه‌رووی 100 که‌س
حکومه‌ت فڕۆکه‌یه‌ک به کرێ ده‌گرێت بۆ دیپۆرتکردنه‌وه‌یان. له پڕۆسه‌ی
دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا کۆمه‌ڵێک وڵات به‌یه‌که‌وه به‌شداری ده‌که‌ن له
چوارچێوه‌ی ئاژانسی پاراستنی سنوری ئه‌وروپا "فرونتیکس".
له‌و باره‌یه‌وه سیروان بابان، شاره‌زای کاروباری په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا
رایگه‌یاند، هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌ریشیان پێ نه‌درێت
دیپۆرت ناکرێنه‌وه، به گشتی هاوڵاتیانی عێراق به سونه‌و شیعه دیپۆرت ناکرێنه‌وه،
چونکه عێراق شه‌ڕو ئاشوبی تێدایه.
که‌ی بڕیاری دیپۆرت راده‌گیرێت؟
کاتێک نوسینگه‌ی فیدڕاڵی کۆچ و کۆچبه‌ران داوای په‌نابه‌ری که‌سێک ره‌تده‌کاته‌وه، ئه‌و ده‌زگایه لێکۆڵینه‌وه ده‌کات ئه‌گه‌ر ئه‌و
که‌سه له وڵاته‌که‌ی خۆیدا مه‌ترسیه‌کی به‌رجه‌سته‌و روون هه‌بوو له سه‌ر سه‌لامه‌تی
ژیان و له‌ش و ئازادی. یاخود نه‌خۆشیه‌کی هه‌بێت و له وڵاته‌که‌ی خۆی چاره‌سه‌ری
نه‌بێت، یان منداڵ بێت و ژیانی بکه‌وێته مه‌ترسی، له‌و حاله‌تانه‌دا دیپۆرتکردنه‌وه‌ی
راده‌گیرێت و مافی مانه‌وه‌ی کاتی یه‌ک ساڵی پێ ده‌درێت. به پێی راگه‌یه‌ندراوی
نوسینگه‌ی فیدڕاڵی کۆچ و کۆچبه‌رانی ئه‌ڵمانیا له پێنج مانگی یه‌که‌می ساڵی 2016
دا ته‌نها 1000 که‌س بڕیاری دیپۆرتکردنه‌وه‌یان راگیراوه.
ده‌رباره‌ی چانسی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌ری،
سیروان بابان رایگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی %65ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له هه‌ر سێ
وڵاتی سوریا‌و عێراق و ئه‌ریتریا هاتون مافی په‌نابه‌ریان پێدراوه.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ند که‌س له ئه‌ڵمانیا دیپۆرت کراونه‌ته‌وه؟
له ساڵی 2014دا 11هه‌زار په‌نابه‌ر
دیپۆرتکراونه‌ته‌وه. له ساڵی 2015دا 21 هه‌زار که‌س و له پێنج مانگی ئه‌مساڵیشدا
9000 په‌نابه‌ر له ئه‌ڵمانیا دیپۆرتکراونه‌ته‌وه.
هاوڵاتیانی چ وڵاتێک دیپۆرت ده‌کرێنه‌وه؟
له چه‌ند ساڵی رابردوودا به پله‌ی یه‌که‌م هاوڵاتیانی وڵاتانی به‌ڵقان،
سڕبیا، مه‌قدۆنیا، کۆسۆڤۆ، ئه‌لبانیا، بۆسنه و هێرسک دیپۆرتکراونه‌ته‌وه. به
هۆی بوونی شه‌ڕو خراپی باری ئه‌منی هیچ بڕیارێک نیه بۆ دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
سوری و عێراقی.
ئایا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه له زیادبووندایه؟
به شێوه‌یه‌کی گشتی ژماره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه زیاتره له
ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که دیپۆرت ده‌کرێنه‌وه. به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی
ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 20 هه‌زار که‌س ئاره‌زومه‌ندانه
خاکی ئه‌ڵمانیایان جێهێشتوه.
· بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م راپۆرته سود له سایتی
دۆیچه ڤێله DW وه‌رگیراوه.
0 comments:
Post a Comment