Showing posts with label وتار. Show all posts
Showing posts with label وتار. Show all posts


کاتێک دەوترێت بەریتانیای گەورە مەبەست لە بوونی دەوڵەتێکی گەورە نیە لەسەر زەویەکی فراوان بەڵکو کاریگەری کولتورو فەرهەنگ و زمان و زانست و سەرمایەو لەسه‌رێکی کەشەوە بوونی گیانی زاڵێتی ئینگلیز لە مێژوودا بە دەست بەسەردا گرتنی وشکانی زیاتر کە لە لایەکەوە بۆ کەرەستەی خاو بۆ بەگەر خستنی کارخانە گەورەکانی و لەسەرێکی کەشەوە دۆزینەوەی بازاری دنیا بۆ ساغکردنەوەی کەلوپەلەکانی ، بە تێپەربوونی قۆناغەکانی مێژوو روودانی دوو جەنگی جیهانی و سەرکەوتنی سیاسەتی جەنگی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی چرچل وە خۆبەدەستەوەنەدانی لە جەنگی جیهانی دووەم ، بەریتانیا بوو بە بەریتانیا لە چاو ئەوروپای وێران بوو بە خەزێنەیەکی گەورە لە کۆکردنەوەی هەرچی لە پاش ماوەی جەنگ جێ دەمێنێ زۆرێک لە گەورە پیاوان و سەرمایەدارانی ئەڵمانی و فەرەنسی و دەوڵەتە ئەوروپیەکانی تر روودەکەنە بەریتانیا ، لەوێوە جارێکی تر پلانی دووبارە بنیات نانەوەی ئەوروپایەکی تر دادەرێژن ، لە دوای شکانی ئەڵمانیاو کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم لە ئێران و لە شاری تاران هەرسێ سەرکردەی براوەی جەنگ ، چرچل و ستالین و ترومان کۆدەبنەوە تا لە نزیکەوە جارێکی تر هەم دنیا هەم میراتی بەرەی شکاوی جەنگ بەسەر خۆیاندا دابەش بکەن ، ئەوەبوو بەریتانیا هەروەک چۆن لە جەنگدا پشکی شێری پێ بڕا لە میراتی دوای جەنگیشدا پشکی شێری بەرکەوت ، بەدەر لەوەی کە لەگەڵ دورگەی هۆنگ کۆنک و تایوان پەیمانی ١٠٠ ساڵەی هەبوو کە هۆنگ کۆنگ بە کۆنفیدراڵی گەرایەوە سەر چین وەلێ تایوان هەتا ئێستە سەربەخۆیی خۆی پاراستوە لەبەربوونی سەرمایەکی زۆری ئینگلیز لەو دوورگەیە ، لەسەر ئاستی جیهان، دەوڵەتکی گەورەی وەک هند لەژێر سیاسەتی ئینگلیزدان ، وڵاتانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا وباشوری  ئەفریقاو دەوڵەتە گرنگەکانی ئەفریقا وەک گانا ،هەروەها کە ئەمرۆ سەنگافورەو مالیزیا دوو نمونەی بەرچاوی سەرکەوتنی سیاسەتی ئابوری ئینگلیزن ، مەسەلەی مانەوە یا نەمانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا زیاتر سیاسەتی ئابوریە کە ئێستا سنوری ئەو یەکێتیە فراوان بوە بە تێخزاندنی چەندین وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ئەوروپا کە زیاتر بارێکی قورسی مرۆیی و ئابورین بەسەر شانی بەریتانیاوە بۆیە جێی خۆیەتی کە لە دۆخی ئەمرۆدا کە رۆژهەڵاتی ناوین تا چەندین ساڵی تر ئاسۆی ئارام بوونەوەی روون نیە سەرمایەداران و سیاسەتمەدارانی ئینگلیز بیرێک لە ناوخۆی دەوڵەتەکەیان بکەنەوە کە زیاتر نەبنە خۆراکی ململانێ سیاسی ئابوری و تائیفیه‌کان، 
هەروەک چۆن لەسەر ئاستی جیهان بەریتانیا خاوەنی پێگەیەکی یەکجار بەهێزو فراوانە به‌ڵام قسە ئێستا لەسەر ئاستی ئەوروپاو دەنگدانی تاکی ئینگلیزە بۆ مانەوە یا دەرچونیان لە یەکێتی ئەوروپا.
بە بروای من ئەم دەنگۆیە لەو کاتەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەڵمانیا دوای یەکگرتنەوەو دوای رزگاربوونیان لەو بەندانەی سزای دۆراندنی جەنگ وەک دەوڵەتێکی بەهێزو کاریگەر هاتوتۆتە مەیدان کە ئێستا ئەڵمانیا وەک هێزی سێیەمی دنیا لە پیشەسازی و ئابووری دەکەوێتە بەرچاو ، کە بۆ ئنگلیز ئەمە جێگەی جۆرێک لە حساب بۆ کردنە بە تایبەتی لە ساڵی ١٩٩٨ بۆ ساڵی ٢٠٠0 مۆرکردنی چەندین پەیماننامەی ئابوری و سیاسی لە نێوان فەرەنساو ئەڵمانیاو پێداگرتنی ئەڵمانیا لەسەر دراوی یۆرۆ کە تەواوی ئەوروپا بگرێتەوە بەریتانیا تا ئێستە دژە هه‌روه‌ها بە خێرایی کلک گرێدانی فەرەنساو ئەڵمانیا بۆ هێنانی دەوڵەتانی رۆژهه‌ڵاتی ئەوروپا بۆ یەکێتی ئەوروپاو ، دۆستایەتی پتەوی ئەڵمانیا و روسیا ، ئەمانە بە گشتی هۆکار گەلێک بوون کە زەنگی مەترسی بۆ بەریتانیا لێ دەدا کە ئەگەر بەخۆی نەکەوێ ئەوا دەکرێت پێگەی بەهێزی خۆی لە دەست بدات و لە ناو سیاسەتی گشتگیرانەی ئەوروپا ئەو ئابوریە بەهێزەی هەیەتی رۆبچێت ، بۆیە بەریتانیا هەمیشە وای دەکرد کە دوو ساڵی گفتوگۆی وەزیرانی دارایی ئەوروپا لەسەر دراوی یۆرۆبە قورسترین گفتوگۆو بریاری خێراو پەشیمان بوونەوەی خێراو کە چەندین راپۆرتی مێدیایی لەسەر ساز کراوە ، لەمەشدا ئەڵمانیاو فەرەنسا پێشەنگ بوون ، لە ئەوروپادا بەریتانیا پێگەیەکی سیاسی ئابوری بەهێزی هەیە کە بە جیابوونەوەیان وەک بەریتانیا دەمێنێتەوە بۆ نمونە دەوڵەتانی ئەسکەنده‌نافیا بە تایبەتی وڵاتی سوید ، شوێن پێ هەلگرەوەی سیاسەتی بەریتانیایە بەریتانیا لەگەڵ هەر پەیمانێکدا بێ ئەویش لەگەڵیەتی نەبێ ئەویش نیە ، سەرەرای بوونی دەیان و سەدان سەرمایەداری گەورەو ناونجی لە ئەڵمانیا ، فەرەنسا ، سوید ، دانیمارک ، نەرویج ، فینلەندا ، ئیتالیان ، ئیسپانیا ، پۆلندا ، چیک ، نەمسا کە بەریتانیا بمێنێتەوە یا دەرچێت ئەمان لەگەڵ سیاسەتی بەریتانیا دەمێننەوەو ناگۆڕێن ئەمە کە بەریتانیا نەهاتۆتە ناو بازاری دراوی ئۆیرۆ کە سویدو ئەسکەندنافیاش نەهاتن خۆ لە ئەوروپا دەرچێ هیچ گۆرانێک رونادات ، خەمخۆری سەرۆک وەزیران و راوێژکارو سەرۆکی دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپا لە نیگەرانیان لە دەرچونی لەوێوە سەرچاوە دەگرێ کە بەریتانیا بەهێزتر دەبێ و لە رێگایەوە سیاسەتی یەکێتی ئەورپا بێهێز دەکات کە ناچار دەبن بەجۆرێک خۆیان لەگەڵ بەریتانیا بسازێنن بە زۆرە ملێی و تۆپزی ، زۆر هۆکاری تریش کە ماف بە بەریتانیا دەدات بێ گەرانەوە بۆ برۆکسل خۆی بریار لە چارەنوسی بەرژەوەندیەکانی خۆی بدات هەم لە ئەوروپاو هەم لە رۆژهەڵات و هەم لە دنیا .
دانا رەشید ، هانۆڤەر
دانا ڕەشید - هانۆڤەر

پارتی سۆسیال دیمۆکراتی ئەڵمانیا کە لە ئێستادا لەگەڵ پارتی سەوز و پارتی چەپ ، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهات و کە  هەلبژاردن ببەنەوە حکومەتی بەرەی  ( سور ، سور ، سەوز ) پیک بهێنن، هەڵبەتە  رەنگی سۆسیال دیمۆکرات و چەپ سورە و رەنگی پارتی سەوز سەوزە ، لەم بارەیەوە رۆژنامەی بیلد باسی ئەو  پلان و هەوڵ و لە هەمان کاتدا  موجازەفەو ئازایەتیە دەکات کە  زیگمار گابریل هاوسەرۆکی سۆسیال دیمۆکرات و جێگری راوێژکاری ئەڵمانیا  مێرکل ، کە  پیویستیان بە بازدانێکی بەرزە بۆ ئەوەی جارێکی تر  بەرەی  سورو سەوز ئەمجارە بە تێکەڵ بوونی سوری چەپەکان کە وای ناوناوە کە گۆشت و خوێن یەک دەگرێتەوە ،هەتا ئێستە   سیاسەتی گابریل توانیویەتی کە رای زۆربەی سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتەکەی بۆلای خۆی رابکێشێت وە پارتی سەوز و پارتی چەپ لە هەمان کاتدا تا رادەیەکی زۆر هاو ران کە  ئەگەر سەرکەوتن بە دەست بهێنن سیاسەتی ئەڵمانیا وە رەوشی ژیان لە ئەڵمانیا گۆرانکاری باشتر بە خۆیەوە ببینێ  وەک دەڵێن  سیساسەت  بکەن بە هونەری سیاسەت .
شایەنی باسە هەمیشە پارتی سەوزو سۆسیال دیمۆکرات  بەیەکەوە  لە حکومەتدا بوون ئەم جارە پارتی چەپ کە زیاتر ئەم پارتە لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا دەوری هەبوو  بە ناوی  PDS کە سیاسەت مەدار جۆرج کەیزی رابەرایەتی دەکرد دوای  جیابوونەوەی  سیاسەتمەداری ناسراو ئۆسکار لافۆنتین لە سۆسیال دیمۆکرات  کە  رابەرایەتی باڵی جەپی ناو سۆسیال دیمۆکراتی دەکرد ،لەگەڵ جۆرج کەیزی یەکیان گرت پارتی  چەپی لێ دروست بوو ( لینکە ) لە یەکەم خۆ پاڵاوتنیان بۆ پەرلەمانی ئەوروپا ٥٢ کورسیان بەدەست هێنا ، ئەم پارتە زۆر دۆستی کورد و میللەتە ستەم دیدەکانە کە لێدوانە جوانەکانی جۆرج کەیزی دیارو بڵندە .هەروەها پارتی سەوزو لێدوانەکانی  کلاودیا رۆت .

بەهیوای کە پلانەکەی گابریل و سۆسیال دیمۆکرات و سەوزو چەپ سەرکەوێ.