Showing posts with label ڤیدیۆ. Show all posts
Showing posts with label ڤیدیۆ. Show all posts

 خەتەر (Xatar)  یەکێکە لە ڕاپەرە بەناوبانگەکانی ئەڵمانیا ، ناوی تەواوی (ژیوار حاجبی) ە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری (سنە) لە دایک بووە، لە دە ساڵیەوە لە ئەڵمانیایە، یەکەم کاری خۆی لە (٢٠٠٨) بڵاو کردەوە بە ناوی (Alles oder nix-هەمووی یان هیچ)،دواتر لە (٢٠١٢) ئەلبومێکی تری بەناوی (Nr. 415-ژمارە ٤١٥) دەرکرد، دوایین ئەلبومیشی لە (٢٠١٥) بڵاوکردەوە بە ناوی (Baba aller Babas-بابی هەموو بابان).
خاوەنی ستۆدیۆی خۆیەتی و خۆی کارە هونەریەکانی جێبەجێ دەکات، وا دەگوترێت کە لەگەڵ گروپی مافیایی دەستی تێکەڵەو لە (٢٠١٠) بە تۆمەتی ڕفاندنی ئۆتومبێلێکی پڕ لە زێڕ کە نرخەکەی بای (یەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار) یۆرۆ بووە، دەستگیر کرا و دادگا بە هەشت ساڵ زیندانیکردن سزای دا ، بەڵام بەهۆی باش هەڵسوکەوتکردنی لە زیندان دوای دوو ساڵ بڕیاری ئازادکردنی درا،ئەم ڕاپەرە چیڕۆکی سەیری هەیە و لەناو شەقامی ئەڵمانیا دا قسە و باسی زۆری لەبارەوە دەکرێت.

 کە لە زیندان دەرچوو ئەم کلیپەی لەگەڵ زێڕەکانی بڵاوکردەوە (خەتەر لێرەیە - XATAR - IZ DA )

دیلان ده‌بێته‌ ئه‌ستێره‌یه‌کی هونه‌ری ئه‌ڵمانیا
ئاماده‌کردنی-هێمن کوردۆ

دیلان خۆشناو کچە هونەرمەندێکی بواری گۆرانی "پۆپ" ە لە وڵاتی ئەڵمانیا ، بەهۆی بەشداریکردن لە بەرنامەی (The Voice) ی ئەڵمانی  لە ماوەیەکی کورتدا جەماوەرێکی زۆری پەیدا کرد. دوای ئەوە دەستی بە کاری کلیپ کردووە.

گه‌نجانی کورد له‌ ئه‌ڵمانیا گۆرانی و موزیکی کوردی پێشکه‌شده‌که‌ن
شه‌وقی کانه‌بی-راپۆرت-ئه‌ڵمانیا



چه‌ند گه‌نجێکی په‌نابه‌ری کورد له‌ ئه‌ڵمانیا، به‌ گۆرانی و موزیکی کوردی به‌شداری له‌ ئاهه‌نگێکی موزیک و گۆرانی و شانۆی ئه‌ڵمانه‌کاندا ده‌که‌ن.




ناسر مه‌نسور وه‌ک گۆرانیبێژو هیوا کۆرگ وه‌ک پیانۆ ژه‌ن که‌ دوو گه‌نجی خه‌ڵکی شاری هه‌ولێری باشوری کوردستانن و له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ژین به‌شداریان له‌ ئاهه‌نگێکی ئه‌ڵمانه‌کان کرد، له‌ شاری ماربۆرگ و له‌ ئا‌هه‌‌نگه‌که‌دا 3 گۆرانی کوردیان پێشکه‌شکرد.




چه‌ند گروپێکی شانۆیی و موزیکی ئه‌ڵمانی له‌ ئاهه‌نگه‌که‌دا چه‌ند نمایشێکی شانۆیی و گۆرانیان پێشکه‌شکرد، ده‌ستخۆشیان له‌و گروپه‌ کوردیه‌که‌ کرد که‌ به‌شداری له‌ چالاکیه‌ هونه‌ریه‌کانی ئه‌ڵمانیادا ده‌که‌ن.