ئه‌ڵمانیا یاسایه‌کی نوێ بۆ په‌نابه‌ران ده‌رده‌کات
یاسا نوێیه‌که‌ی ئه‌ڵمانیا ئاسته‌نگه ئیداری و یاساییه‌که‌ن له‌به‌رده‌م
داواکاری په‌نابه‌ران بۆ مانه‌وه که‌مده‌کاته‌وه‌و ده‌رفه‌تی کار‌و راهێنانی پیشه‌یی
و فێربوونی زمانی ئه‌ڵمانیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت، به‌ڵام هه‌ندێک به‌ندی یاساکه سزای
توندی تێدایه.
چۆن په‌نابه‌ران ده‌برێنه نێو بازاڕی کار؟
حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا بودجه‌یه‌ک ته‌رخان ده‌کات بۆ ره‌خساندنی هه‌لی کاری
زیاتر بۆ په‌نابه‌ران. ئه‌و یاسایانه‌ش لا‌ده‌برێن که ئاسته‌نگن له به‌رده‌م
کارکردنی په‌نابه‌ران. یاسای پێشوی ئه‌ڵمانیا ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌داته هه‌وڵاتیانی
ئه‌ڵمان و ئه‌وروپی بۆ به‌ده‌ستهێنانی کار، به‌ڵام یاسای نوێ ئه‌و مه‌رجه لاده‌بات
و په‌نابه‌ران هه‌مان چانسی ئه‌ڵمان و ئه‌وروپیه‌کانیان ده‌بێت بۆ کارکردن، له‌و
چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌تی کاری ئه‌ڵمانیا پلانی هه‌یه له‌م ساڵدا 100 هه‌زار ده‌رفه‌تی
کار بۆ په‌نابه‌ران بڕه‌خسێنێت.
به پێی یاسای نوێی ئه‌ڵمانیا، کاتێک په‌نابه‌ر خولی راهێنانی پیشه‌یی ده‌ست
پێده‌کات، به پێی ماوه‌ی خوله‌که مافی مانه‌وه‌ی کاتی به‌ده‌ست ده‌هێنێت. دوای
ته‌واوکردنی خوله‌که مافی مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ درێژده‌کرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
له‌و ماوه‌یه‌دا کار بدۆزێته‌وه، ئه‌گه‌ر کاری دۆزیه‌وه ئه‌و په‌نابه‌ره مافی
مانه‌وه‌ی 2 ساڵی پێ ده‌درێت.
خولی گونجاندنی په‌نابه‌ران له 60 کاتژمێره‌وه بۆ 100 کاتژمێر به‌رزده‌کرێته‌وه،
هه‌موو په‌نابه‌رێک ناچاره به‌شداری له‌و خولانه‌دا بکات و تێیدا زانیاری له
باره‌ی مێژووی ئه‌ڵمانیا و یاسا‌و به‌هاکانی کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی پێ ده‌درێت. هه‌ر
په‌نابه‌رێک له به‌شداریکردن له‌و خولانه‌دا خۆی بدزێته‌وه رووبه‌رووی سزای
بڕینی هاوکاری مادی ده‌بێته‌وه.
به‌پێی یاسای نوێی ئه‌ڵمانیا هه‌ر په‌نابه‌رێک دوای سێ ساڵ له مافی مانه‌وه‌ی
کاتی مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پێ ده‌درێت به مه‌رجێک تا ئاستێکی باش زمانی ئه‌ڵمانی
بزانێت و کاریشی هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پێ نادرێت و
له ئه‌ڵمانیا ده‌رده‌کرێت.
ئایا په‌نابه‌ر ده‌توانێت شوێنی مانه‌وه‌ی ده‌ستنیشان بکات؟
هه‌رێمه‌کانی ئه‌ڵمانیا به پێی سیسته‌می خۆیان بڕیار له سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبونی
په‌نابه‌ران ده‌ده‌ن و ئه‌وان شوێن و شاره‌که دیاری ده‌که‌ن.
ئامانجیش ئه‌وه‌یه په‌نابه‌ران به شێوه‌یه‌کی هاوسه‌نگ به سه‌ر شاره‌کاندا
دابه‌شبکرێن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌نابه‌رێک
له شارێکی دیکه کار یان ده‌رفه‌تی خوێندنی زانکۆی ده‌ست بکه‌وێت ده‌توانێت شوێنی
خۆی بگۆڕێت.

0 comments:
Post a Comment