لافاو له ئهڵمانیا چوارکهس دهکوژێت
هێمن کوردۆ- ئهڵمانیا
رۆژانی شەممە و یەک شەممە، کەشوهەوای باشووری
ئەڵمانیا، توشی باوبۆران و لافاوێکی تووند بوو,.تا ئێستا چوار کەس گیانیان لەدەست داوە و
نزیکەی چل کەسی دیکەش برینداربووونه. پۆلیسی هەرێمی بادن ڤۆرتمبێرگ ڕایگەیاند، کارمەندێکی
تیمەکانی فریاگوزاری لە کاتی هەوڵدانی بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیەک گیانی لەدەست داوەو
تا ئێستا تەرمی هیچیان نەدۆزراوەتەوه. پێشتریش پۆلیس هەواڵی دابوو لەبارەی گیان لەدەست دانی پیاوێکی ٦٠ ساڵان
کە لە گەراجی ئۆتۆمبێلەکەی دا گیری خواردبوو، لەگەڵ ئەوەش کچێکی ١٣ ساڵان، لە نزیک
شاری شتوتگارت، شەمەندەفەر لێی داوە، کاتێک ویستبووی لە ژێر پردێکی هێڵی ئاسنیندا
خۆی لە باران و تەرزە بپارێزێت. هەروەها بەپێی ڕاگەیاندراوی دەزگای فریاگوزاری
ئەڵمانیا ،لە یاریگایەکی تۆپی پێ دا لە هەرێمی ڕاینلاند فالتس، بەهۆی هەورە بروسکەوە
٣٣ کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە کە(٢٩) یان منداڵن و حاڵی سێ کەسیان باش نیە.هەرێمی
بایرن، لەگەڵ ئەوەی زۆرترین ڕێژەی بارانی تێدا تۆمار کرا ،بەڵام زیانی گیانی نەبووە،ئەگەرچی خانو و ئۆتۆمبێلێکی
زۆر زیانیان
بەرکەوتووە، بەتایبەت ناوچەکانی نزیک شاری "نۆیە شتادت". ڕێکخراوی خاچی سور لەو هەرێمە ڕایگەیاند، ٩٠٠
کەس ماڵ و حاڵیان جێ هێشتووە، بە هۆی روخانی خانووەکانیان و بەرزبوونەوەی ئاستی
ئاو لە ناوچەکەیاندا،گوتیشی ١٥٠ کەس لە کارمەندانی فریاگوزاری و تیمە تەکنیکیەکان
بەهاوکاری خاچی سور، خەریکی کارکردنن بۆ ئاسایی کردنەوەی ڕێگاوبان و کارەباو
خزمەتگوزاریەکانی تر. لە ئێستادا لەسەرتاسەری ئەڵمانیا دا ژمارەیەکی
زۆری تیمەکانی فریاگوزاری خراونەتە ئامادەباشیەوە بە هاوکاری تەکنیکاران و خەڵکانی
خۆبەخش و تا ئێستاش بڕی تەواوی زیانە ماددیەکان ڕانەگەیەندراوە، بەڵام به سەروی
پەنجا ملیۆن یۆرۆ دهخهملینرێت.

0 comments:
Post a Comment