شه‌وقی کانه‌بی-ئه‌ڵمانیا
رولف توفوفین، شاره‌زایی ئه‌ڵمانی بۆ بواری تیرۆر رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌که‌ی
شاری نیسی فه‌ڕه‌نسی که به‌هۆیه‌وه ده‌یان که‌س کوژران و بریندار بوون، ئامانج
لێی بچوککردنه‌وه‌ی رووبه‌ری ئازادیه له کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپیدا.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری تیرۆر ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، هه‌ڵبژاردنی هێرشه‌که
له رۆژی جه‌ژنی نیشتیمانی فه‌ڕه‌نسادا ئامانج لێی لێدان بوه له ره‌مزی فه‌ڕه‌نسیه‌کان.
توفوفین،ده‌ڵێت؛ هێرشه‌تیرۆریستیه‌که دیوێکی موفاجه‌ئه‌ی تێدایه به‌و
هۆیه‌ی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی ئه‌وروپی به ئارامی تێپه‌ڕبوو، فه‌ڕه‌نسا دوای ئه‌و
ئارامیه چاوه‌ڕێی کۆتای هاتنی باری نائاسایی بوو.
ده‌رباره‌ی به‌کارهێنانی ئۆتۆمبێڵی بارهه‌ڵگر له‌و هێرشه‌دا تۆفۆفین ده‌ڵێت،
ئامێره‌کانی تیرۆر له فراوانبووندان، هه‌روه‌ک به‌رپرسانی داعش جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه
به‌وه‌ی پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هێرشبکریته سه‌ر کافران.
دوای هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له فه‌ره‌نسا، دۆخی موسڵمانانی فه‌ڕه‌نسا
به‌ره‌و خراپی ده‌چێت به‌وه‌ی که‌وتونه‌ته نێوان دوو ئاگر" ترس له تیرۆر‌و ترس له ئیسلامۆفۆبیا".
ئاستی رق و ره‌تکردنه‌وه‌و دژایه‌تیکردنی موسڵمانان له کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسیدا هه‌ڵده‌کشێت.
فه‌ره‌نسا له شۆکێکی گه‌وره‌دایه دوای هێرشه تیرۆریستیه‌که‌ی نیس که
تێیدا 84 که‌س کوژران و ده‌یان که‌سیش بریندار بوون. هه‌ر دوای رووداوه‌که راسته‌وخۆ
رێکخراو دامه‌زراوه ئیسلامیه‌کانی فه‌ڕه‌نسا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆستیه‌یان
کرد.
ئه‌نجومه‌نی فه‌ره‌نسی ئاینی ئیسلامی داوای له موسوڵمانان کرد دوعا بۆ
قوربانیانی هێرشه‌که‌ی فه‌ڕه‌نسا بکه‌ن و هاوخه‌می خۆیان بۆ که‌سوکاری قوربانیه‌کا‌ن
نیشاندا.
هێرشه‌که‌ی نیس دوای هه‌شت مانگ له هێرشه‌کانی پاریس دێت که تێیدا 130 که‌س
کوژران. هێرشه‌کانی ئه‌م جاره‌ی نیس له ناوچه‌یه‌کی گه‌شتیاری به ناوبانگه‌و که‌وتۆته
سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
دوای هێرشه‌که‌ی نیس چاوه‌ڕوان ده‌کرێت موسڵمانان له فه‌ره‌نسا
خۆپیشاندان رێکبخه‌ن بۆ پرۆتستۆکردنی هێرشه تیرۆستیه‌کان.
کریستیان لوشون، به‌رپرسی په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ پێگه‌یاندنی پیاوانی
ئاینی، ده‌ڵێت؛ به‌داخه‌وه به‌شێک له موسڵمانان به‌شداری ده‌که‌ن له
ناشیرین‌کردنی وێنه‌ی موسڵمانان له فه‌ره‌نسا، بۆ نمونه هه‌ر دوای رووداوه‌که‌ی
نیس گروپێکی گه‌نجانی موسڵمان له چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی نیس ئاهه‌نگیان گێراوه به
بۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستیه‌وه هه‌روه‌ک راگه‌یاندنی فه‌ڕه‌نسا بڵاویکردۆته‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت ده‌داته لایه‌ن و پارته توندڕه‌وه‌کانی فه‌ڕه‌نسا بۆ بلاوکردنه‌وه‌ی
گوتاری دژه موسڵمانان.
ئه‌م شاره‌زا فه‌ره‌نسیه ده‌ڵێت له لایه‌کی دیکه‌وه نمونه‌ی جوانی به‌شداری
موسڵمانان له کۆمه‌ڵگای فه‌ڕه‌نسیدا هه‌یه بۆ نمونه؛ رێژه‌ی سه‌دا 25ی سه‌ربازانی
سوپای فه‌ڕه‌نسی موسڵمانن.
تۆم فۆنتیس، یاریده‌ده‌ری پێشوی سه‌رۆکی نوسینگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدڕالی
ئه‌مریکی FBI به که‌ناڵی سی ئێن ئێن ی راگه‌یاندوه، نه‌وه‌ی
سێیه‌می جه‌زائیری و مه‌غریبی و تونسی و لیبی هه‌رچه‌نده له فه‌ڕه‌نسا له دایک
بوونه به‌ڵام خۆیان به فه‌ڕه‌نسی نازانن، ئه‌وانه له‌گه‌ڕه‌کی دیاریکراوی فه‌ڕه‌نسادا
ده‌ژین و له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه قبوڵکراو نین.
بوب بیر، چاودێری کاروباری ئاسایشه‌و کاربه‌ده‌ستێکی پێشوی سی ئای ئه‌ی ئه‌مریکیه
ده‌ڵیت، ره‌وه‌ندێکی گه‌وره‌ی باکوری ئه‌فریقا له فه‌رنسادا هه‌یه‌و هاوڵاتی فه‌ره‌نسین،
به‌ڵام له‌لایه‌ن کۆمه‌لگای فه‌ڕه‌نسیه‌وه پشتگوێخراون.
0 comments:
Post a Comment