دادگای ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌رێک به‌ 13 ساڵ به‌ندکردن سزا ده‌دات


شه‌وقی کانه‌بی- ئه‌ڵمانیا
دادگای ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌رێکی سوری به‌ 13 ساڵ به‌ندکردن سزادا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌ لێدان و توندوتیژی به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی تاوانبارکرا.
به‌ پێی لێدوانی سه‌رۆکی دادگای شاری تریه‌، گه‌نجێکی په‌نابه‌ری سوری ته‌مه‌ن 33 ساڵ له‌ به‌رچاوی 3 منداڵه‌که‌ی به‌ قاچی کورسی له‌ ژنه‌که‌ی داوه‌ به‌ نیازی کوشتنی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌که‌ی داوای جیابه‌نه‌وه‌ی لێکردوه‌ به‌هۆی ره‌فتاره‌کانی.

دوای به‌ندکردنی باوکیان به‌خێوکردن و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌کان سپێردراوه‌ته‌ خێزانێکی دیکه‌.

0 comments:

Post a Comment