شه‌وقی کانه‌بی-ئه‌ڵمانیا
راوێژکاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، لێبورده‌یی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ره موسڵمانه‌کان
مانای ئه‌وه نیه ناچاربین کلتوری خواردنمان بگۆڕین، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ
ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی گۆشتی به‌رازیان تێدایه.
ئه‌نگێلا مێرکلی راوێژکاری ئه‌ڵمانیا له وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا که له
رێگه‌ی ئینته‌رنێت له رێکه‌وتی ی9 ته‌موز بڵاویکرده‌وه رایگه‌یاند، نابێت خه‌ڵکی
ئه‌ڵمانیا هه‌ست به‌وه بکه‌ن له ژێر فشاردان بۆ گۆڕینی کلتورو نه‌ریتی خواردنیان
به‌و هۆیه‌ی په‌نابه‌رانی موسڵمان خواردنی هه‌ندێک جۆری گۆشت ره‌تده‌که‌نه‌وه،
پێویسته به‌رده‌وام بین له پێشکه‌شکردنی هه‌مه‌جۆری خواردنه‌کانمان هه‌روه‌ک له
سه‌ری راهاتوین.
مێرکل گوتیشی، پێویسته هه‌موو پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی رێز له
بنه‌ماو رێسا‌و نه‌ریته‌کانی یه‌کتری بگرن.
ده‌رباره‌ی ئه‌و داواکاریانه‌ی داوای
راگرتنی ژه‌مه خواردنی قوتابخانه ئه‌ڵمانیه‌کانیان کردبوو که گۆشتی به‌رازی
تێدایه، مێرکل گوتی" لێبورده‌یی مانای ئه‌وه‌یه که ئێمه‌ش ناچار نه‌بین نه‌ریتی
خواردنمان بگۆڕین".
مێرکل جه‌ختی له سه‌ر گونجاندنی په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی
کرده‌وه به‌وه‌ی په‌نابه‌ران فێری زمانی
ئه‌ڵمانی بن و پابه‌ندبن به یاساکانی ئه‌ڵمانیا.
0 comments:
Post a Comment