شه‌وقی کانه‌بی-ئه‌ڵمانیا
ئاستی جه‌ماوه‌ری ئه‌نگێلا مێرکلی راوێژکاری ئه‌ڵمانیا به‌رزده‌بێته‌وه‌و
له به‌رامبه‌ریشدا ئاستی جه‌ماوه‌ری هێزه راستڕه‌وه‌کان داده‌به‌زێت ئه‌مه‌ش
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێکی سه‌خت به سه‌ر مێرکل به‌هۆی ده‌رگا کردنه‌وه‌ی بۆ
په‌نابه‌ران.
به پێی راپرسیه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنی (ئای ئاڕ دی) ئه‌ڵمانی رێژه‌ی پشتگیری‌کردن له مێرکل 9خاڵ به‌رزبۆته‌وه‌و
گه‌یشتۆته %59 ئه‌وه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له مانگی 9ی ساڵی 2015 ه‌وه به‌هۆی
سیاسه‌تی ده‌رگاکردنه‌وه‌ی بۆ په‌نابه‌ران.
له لایه‌کی دیکه‌وه به پێی راپرسیه‌کی دیکه‌ی ده‌زگای"فورسا" که بۆ گۆڤاری ستێرن و رۆژنامه‌ی دی ڤیلت ئه‌نجامیداوه،
رێژه‌ی جه‌ماوه‌ری مێرکل دووخاڵ به‌رزبۆته‌وه بۆ رێژه‌ی %48.
به‌ڕێوه‌به‌ری فۆرسا رایگه‌یاندوه، زیاتر له سێ له سه‌ر چواری لایه‌نگرانی
یه‌کێتی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحی جارێکی دیکه پشتگیری مێرکل ده‌که‌نه‌وه.
پارتی یه‌کێتی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحی که لقی باڤاریای یه‌کێتی دیموکراتی مه‌سیحیه
ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ده‌رگای کراوه‌ی مێرکل ده‌گرت بۆ په‌نابه‌ران، ئه‌مه‌ش له
پایزی ساڵی رابردوودا بوه هۆی دروست بوونی قایرانێک له به‌ینی هه‌ردوو رێکخراوه
هاوپه‌یمانه‌که.
له شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا به به‌راورد به ساڵی رابردوو رێژه‌ی داواکاری
مافی په‌نابه‌ری له ئه‌ڵمانیا به ئاستێکی به‌رز که‌میکردوه. ئه‌مه‌ش به هۆی
داخستنی رێگای به‌ڵقان که زۆربه‌ی په‌نابه‌ران به‌و رێگه‌یه‌دا خۆیان ده‌گه‌یانده
ئه‌ڵمانیا.
0 comments:
Post a Comment