رۆژی یەکشەممە (٢١ ی ئاب) لە شاری
هانۆڤەر فیلمی دیکۆمێنتاری (مسۆگەر کردنی
سەرکەوتن) کە (مارک تسۆرکو) دەرهێنەرەکەیەتی نمایش دەکرێت.
چیرۆکەکەی باس لە گروپێکی خۆبەخشی
"١٧٧" کەسی دەکات کە چوونەتە کۆبانێ و لەوێ نەخۆشخانەیەکیان بونیاد
ناوە، خۆبەخشەکان خەلکی "١٠"
نەتەوەی جیاواز بوون، دوای رێگە پێنەدانیان لە لایەن هەردوو حکومەتی تورکیا و هەرێمی کوردستان ، ناچار بە
نهێنی چوونەتە کۆبانێ ،فیلمەکە باسی ئەو
مەترسیانەش دەکات کە لەوێ رووبەرووی بونەتەوە.
ڕێبین مەغدور سەرپەرشتیاری نمایشەکە پێی رایگەیاندین ،نیشاندانی فیلمەکە بۆ خستنەڕووی دۆخی
ناهەمواری خەلکی خۆراگری کۆبانیە، هەروەها بۆ ڕێزگرتنێکیشە لەو ١٧٧ خۆبەخشەی کە لە
بارودۆخێکی دژوار دا ،ژیانی خۆیان خستە مەترسیەوە و نەخۆشخانەکەیان بونیاد نا .
فیلمەکە لە ٢١.٠٨.٢٠١٦ کاتژمێر ٣.٠٠ ی دوای نیوەرۆ لە
سەنتەری شارەکە لە باڤیلۆن نمایش دەکرێت .
Pavillion Hannover, Lister Meile 4, 30161
Hannover
چەند ڕۆژێك پێش ئێستا زنجیرە ڕێستۆرانتی هەمبەرگری بایرۆن، كارمەندەكانی بۆ كۆبونەوەیەكی گشتی بانگهێشت كرد و لەو كۆبونەوەیەدا پۆلیسی كۆچی بەریتانی دەچنە كۆبونەوەكە و ژمارەیەكی زۆریان دەستگیر دەكەن كە كۆچبەری نایاسایی بون و مۆڵەتی كاركردنیان نەبوو لە بەریتانیا و زۆرینەی دەستگیركراوەكانیش بە زۆر بۆ وڵاتانی خۆیان ڕەوانەكرانەوە.
بە ووتەی كەسانێكی ئامادەبوی كۆبونەوەكە كۆمپانیاكە تەڵەی بۆ كرێكارەكان داناوە و كۆبونەوەكە تەنها بۆ ئەوە بوە كە پۆلیسی كۆچ هەموو ئەو كەسانە لەیەك جێگا دەستگیر بكات.
كاری ئەو كۆمپانیایە ناڕەحەتی و ناڕەزاییەتیەكی زۆری دروست كردوە لە بەریتانیا و چەندین خۆپیشاندان لە دژی زنجیرە ڕێستورانتی بایرۆن ئەنجام دراوە و ئەمڕۆ لە یەكێك لەو چالاكیانە دژی ئەو كۆمپانیایە ژمارەیەكی زۆر كوللە و مێروویان لە ڕێستورەكانیان بەرەڵا كرد.
04:58:00
ئەمرۆ لە هەرێمی بادن ڤۆرتینبێرگی باشوری ئەڵمانیا ، گەنجێکی پەنابەر بە تەور ژنێک دەکوژێت و دووانیش بریدار دەکات .گەنجەکە خەلکی سوریایە و تەمەنی ۲۱ ساڵە ، ئەو ژنەی کوشتویەتی پێشتر لەگەڵی ژیاوە و لە دوێنێوە کێشەیان هەبووە .
ڕووداوەکە لە شاری رۆیکتلینگێنی نزیک شتوتگارت ڕوویداوە، دوای ئەوەی ئەمرۆ ئیوارە دەماقالێیەکی
پۆلیس وتویەتی کە بکوژەکە کێشەی دەروونی هەیە و پێشتر لەژێر چارەسەری دابووە .
توندیان هەبووە ، گەنجەکە ژنەکەی بە تەور کوشتووە و
دواتر ڕایکردووە ، دوو کەسی تریشی بریندار کردوو کە ویستویانە بیوەستێنن،
دواتر کەسێک بە ئۆتۆمبێل شێلاویەتی و ئینجا پۆلیس گەیشتونەتە سەری و
دەستگیریان کردووە.
شه‌وقی کانه‌بی-ئه‌ڵمانیا
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، تاوانباری هێرشه‌که‌ی سه‌ر شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا
شه‌یدای کرده‌ی کوشتنی به کۆمه‌ڵ بوه.
جه‌ختیش ده‌کاته‌وه که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به داعشه‌وه نه‌بوه.
داڤید سونبولی، گه‌نجێکی ئه‌ڵمانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانیه، له هێرشێکیدا
له بازاڕی ئۆلۆمپی له شاری میونشنی باشوری ئه‌ڵمانیادا 9 که‌س ده‌کوژێت و 27 که‌س
بریندار ده‌کات، 3 که‌س له کوژراوه‌کان تورک بوونه‌و 3 که‌سیان کۆسۆڤۆیی و یه‌کیان
یۆنانی بوه.
تاوانباره‌که ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌و له میونیخ له دایک بوه‌و گه‌وره‌بوه.
به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پۆلیس ئه‌و که‌سه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به داعشه‌وه
نه‌بوه.
له ژوره‌که‌یدا چه‌ند نوسراوێک دۆزراونه‌ته‌وه که باسی چۆنیه‌تی کوشتنی
به کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن و تاوانباره‌که گرنگی به‌و بواره داوه.
ئه‌و تاوانباره ئیلهامی له ئه‌ندرێس بریفیک وه‌رگرتوه که راست‌ڕه‌وێکی
توندڕه‌و بوو، 5ساڵ پێش ئێستا له جه‌زیره‌ی ئوتویای نه‌رویجی 77 که‌سی کوشت به
بیانوی راگرتنی بڵاوبونه‌وه‌ی ئیسلام له نه‌رویج.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا که توانی به‌رامبه‌ر کۆده‌تای
سه‌ربازی بوه‌ستێت یه‌کێکه له‌و که‌سایه‌تیه سیاسیانه‌ی له مێژووی تورکیای نوێ‌دا
رایگشتی تورکیای دابه‌شکردۆته سه‌ر دوو ئاراسته‌ی جیاواز. لایه‌نگرانی وه‌ک که‌سایه‌تیه‌ک
ده‌یبینن گۆڕانکاری گه‌وره‌ی له تورکیادا کردوه، ڕکابه‌ره‌کانیشی وه‌ک که‌سێکی ده‌سه‌ڵاتخوازو مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر
ئازادی و ئاینده‌ی تورکیا ده‌یبینن.
له چه‌ند مانگی رابردوودا ره‌وشی ئاسایشی تورکیا گه‌یشتۆته ئاستێکی مه‌ترسیدار
به‌هۆی به‌رفراوانی شه‌ڕی نێوان سوپای تورکیا‌و گه‌ریلاکانی په‌که‌که له باکوری
کوردستان و وێرانکردنی شاره کوردیه‌کان له لایه‌ن سوپای تورکیاوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین
ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی و یه‌ک له دوای یه‌ک له باکوری کوردستان و تورکیا له‌لایه‌ن
داعش ئه‌نجامدراون که رووبه‌رێکی فراوانی ناوچه سنوریه‌کانی سوریای به ده‌سته‌وه‌یه‌و
هاوسنوره له‌گه‌ڵ تورکیا. پارتی دادوگه‌شه‌پێدان که پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی ئه‌ردۆگانه
له تورکیا، تۆمه‌تبارده‌کرێت به هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندنی به‌ها ئیسلامیه‌کان به
سه‌ر کۆمه‌ڵگای تورکیدا ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی به‌ها عه‌لمانیه‌کانه که سوپای تورکیا
خۆی به پارێزه‌ری ده‌زانێت.
له ساڵی 2003 دا ئه‌ردۆگانی ته‌مه‌ن 61 یه‌کساڵ وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا
ده‌سه‌لاتی گرته ده‌ست. دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری و هه‌موارکردنه‌وه‌ی
ده‌ستور له ژێر فشاری ئه‌ردۆگان، له ساڵی 2014دا بوه یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری
تورکیا له ڕێی هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆو له ناو خه‌ڵکدا.
له‌وه‌ته‌ی ئه‌ردۆگان له ده‌سه‌ڵاتدایه یه‌که‌م جاره حوکمی به‌م شێوه‌یه
بکه‌وێته ژێر مه‌ترسی که له لایه‌ن کۆده‌تاچیه‌کانه‌وه هه‌وڵی کۆتایهێنان به
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی درا.
ئه‌ردۆگان له ناو لایه‌نگرانی به "مامۆستای گه‌وره" یان
"سوڵتان" ناوی ده‌هێنرێت.
ئه‌و سه‌رکه‌وتوبوو له دروستکردنی جێگیری سیاسی له تورکیا دوای زنجیره‌یه‌ک
له کوده‌تاو پشێوی که مێژووی سیاسی تورکیا به‌خۆیه‌وه بینیوه. توانی تورکیا له
دۆخێکی ئابووری خراپ ده‌ربێنێت و به دوورخستنه‌وه‌و دادگایکردنی چه‌ند فه‌رماندارێک
رۆڵی سوپا سنوردار بکات.
به‌شێک له کۆمه‌ڵگای تورکی گومان له ئه‌ردۆگان ده‌که‌ن که هه‌وڵی به ئیسلامی‌کردنی
کۆمه‌ڵگای تورکی ده‌دات دوای سنورداکردنی فرۆشتنی خواردنه‌وه ئه‌لکهولیه‌کان و
چاودێریکردنی ئینته‌رنێت، تا ڕاده‌ی هه‌وڵدانی بۆ جیاکردنه‌وه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌کانی
کوڕان و کچان له زانکۆ فه‌رمیه‌کان. ئه‌ردۆگان خه‌ون به‌وه ده‌بینێت تورکیا له
ساڵی 2023 دا که ساڵوه‌گه‌ڕی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری تورکیایه بگه‌یه‌نێته
ئاستی 10 وڵاته ئابووریه‌که‌ی دونیا، ئه‌مه‌ش به دروستکردنی ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌ی
ژێرخانی ئابووری وه‌ک هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرا‌و دروستکردنی تونێل له ژێر ئاوی
گه‌رووی بوسفۆر.
به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه به‌هۆی تێوه‌گلانی خۆی و که‌سه نزیکه‌کانی له
گه‌نده‌ڵی و دروستکردنی کۆشکێکی کۆماری که 615 ملیۆن دۆلاری تێچوه‌و له 1150
ژوور پێکهاتوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌که بۆ زیاده‌ڕه‌وی و ده‌سه‌لاتخوازی ئه‌ردۆگان،
بۆته جێی ره‌خنه‌ی میدیا‌و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان.
ده‌سه‌ڵاتخوازی ئه‌ردۆگان زیاتر ده‌رده‌که‌وێت کاتێک ره‌خنه‌گرانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
سه‌رکوت و بێده‌نگ ده‌کات، به‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک له هاوڵاتیان و رۆژنامه‌نوسانی
راپێچی دادگا کردوه به تۆمه‌تی سوکایه‌تیکردن به خۆی. ئه‌مه‌ش له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی
ره‌خنه‌یه‌کی زۆری له دژیدا به دوای خۆیداهێنا که پێشتر پێشوازی له مۆدێله دیموکراتیه
باکگراوند ئیسلامیه‌که‌ی کرابوو.
له چه‌ند مانگی رابردوودا حکومه‌تی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان رووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک
قه‌یرانی دیبلۆماسی بوه‌وه، سیاسه‌تی پێشوی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که به"سفرکردنه‌وه‌ی
کێشه‌کان له‌گه‌ڵ هاوسێکان" ناسراوبوو گه‌یشته ئاستێکی پێکه‌نیناوی به‌هۆی
قوڵبونه‌وه‌ی کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته هاوسێکانی. له ساڵی 2013 دا ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌ردۆگان توشی ئاڵنگاری سیاسی هات دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی گه‌وره له ئه‌سته‌نبوڵ
له دژی سیاسه‌تی حکومه‌ت ئه‌نجامدران دژ به بڕیاری تێکدانی پارکی گه‌زی.
ئه‌ردۆگان هه‌ندێک جار به وتاره سه‌یرو سه‌مه‌ره‌کانی ده‌ناسرێته‌وه له‌وانه
که وتی کیشوه‌ری ئه‌مریکا پێش کۆلۆمبس له لایه‌ن موسڵمانانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه،
وتاره‌کانی دژ به مافی ژنان و هه‌روه‌ها گوتبوی؛ "وجودی تویته‌ر له ناوده‌به‌ین".
ئه‌ردۆگان ماوه‌ی 10 ساڵه له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تورکیادایه وه‌ک به‌هێزترین
پیاوی سیاسی دوای دا‌مه‌زرێنه‌ری کۆماری تورکیا ئه‌تاتورک.
ژیانی سیاسی
ئه‌ردۆگان له گه‌ڕه‌کی قاسم پاشا له ئه‌سته‌نبوڵ له دایک بوه، کاتێک
باوکی ئه‌فسه‌ر بوو ته‌مه‌نی منداڵی له ناوچه‌ی ریزه له که‌نار ده‌ریای ره‌ش
بردۆته سه‌ر. له ته‌مه‌نی مێردمنداڵی له‌گه‌ل خانه‌واده‌که‌یدا جارێکی دیکه گه‌ڕاوه‌ته‌وه
بۆ ئه‌سته‌نبوڵ.
ئه‌ردۆگان له گه‌نجێتیدا پێش ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی ده‌ربکه‌وێت له ناو
بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کان. له یانه‌یه‌کی ئه‌سته‌نبوڵدا یاریزانێکی باشی تۆپی پێ
بوه.
له ساڵی 1994 دا پۆستی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵی به ده‌ستهێنا، له‌کاتێکدا
ئه‌و شاره گه‌وره‌یه که خاوه‌نی 15 ملیۆن دانیشتوانه، رووبه‌ڕووی کێشه‌ی
خنکانی هاتوچۆو پیسبوونی ژینگه‌و چه‌ندین کێشه‌ی دیکه بووبوو.
به‌شداریشی له‌و خۆپیشاندانه ناڕه‌زاییانه ده‌کرد له دژی داخستنی حیزبی
ئیسلامی که خۆی ئه‌ندامێکی ئه‌و حیزبه بوو، چوار مانگ زیندانیکرا به تۆمه‌تی
بڵاوکردنه‌وه‌ی رقی ئایینی دوای خوێندنه‌وه‌ی قه‌سیده‌یه‌کی ئیسلامی.
له ساڵی 2001دا ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا گولی هاوپه‌یمانیدا پارتی
دادوگه‌شه‌پێدانی دامه‌زراند.
*بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته سود له سایتی دویچه ڤێله وه‌رگیراوه.
شه‌وقی کانه‌بی-ئه‌ڵمانیا
رولف توفوفین، شاره‌زایی ئه‌ڵمانی بۆ بواری تیرۆر رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌که‌ی
شاری نیسی فه‌ڕه‌نسی که به‌هۆیه‌وه ده‌یان که‌س کوژران و بریندار بوون، ئامانج
لێی بچوککردنه‌وه‌ی رووبه‌ری ئازادیه له کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپیدا.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری تیرۆر ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، هه‌ڵبژاردنی هێرشه‌که
له رۆژی جه‌ژنی نیشتیمانی فه‌ڕه‌نسادا ئامانج لێی لێدان بوه له ره‌مزی فه‌ڕه‌نسیه‌کان.
توفوفین،ده‌ڵێت؛ هێرشه‌تیرۆریستیه‌که دیوێکی موفاجه‌ئه‌ی تێدایه به‌و
هۆیه‌ی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی ئه‌وروپی به ئارامی تێپه‌ڕبوو، فه‌ڕه‌نسا دوای ئه‌و
ئارامیه چاوه‌ڕێی کۆتای هاتنی باری نائاسایی بوو.
ده‌رباره‌ی به‌کارهێنانی ئۆتۆمبێڵی بارهه‌ڵگر له‌و هێرشه‌دا تۆفۆفین ده‌ڵێت،
ئامێره‌کانی تیرۆر له فراوانبووندان، هه‌روه‌ک به‌رپرسانی داعش جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه
به‌وه‌ی پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هێرشبکریته سه‌ر کافران.
دوای هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له فه‌ره‌نسا، دۆخی موسڵمانانی فه‌ڕه‌نسا
به‌ره‌و خراپی ده‌چێت به‌وه‌ی که‌وتونه‌ته نێوان دوو ئاگر" ترس له تیرۆر‌و ترس له ئیسلامۆفۆبیا".
ئاستی رق و ره‌تکردنه‌وه‌و دژایه‌تیکردنی موسڵمانان له کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسیدا هه‌ڵده‌کشێت.
فه‌ره‌نسا له شۆکێکی گه‌وره‌دایه دوای هێرشه تیرۆریستیه‌که‌ی نیس که
تێیدا 84 که‌س کوژران و ده‌یان که‌سیش بریندار بوون. هه‌ر دوای رووداوه‌که راسته‌وخۆ
رێکخراو دامه‌زراوه ئیسلامیه‌کانی فه‌ڕه‌نسا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆستیه‌یان
کرد.
ئه‌نجومه‌نی فه‌ره‌نسی ئاینی ئیسلامی داوای له موسوڵمانان کرد دوعا بۆ
قوربانیانی هێرشه‌که‌ی فه‌ڕه‌نسا بکه‌ن و هاوخه‌می خۆیان بۆ که‌سوکاری قوربانیه‌کا‌ن
نیشاندا.
هێرشه‌که‌ی نیس دوای هه‌شت مانگ له هێرشه‌کانی پاریس دێت که تێیدا 130 که‌س
کوژران. هێرشه‌کانی ئه‌م جاره‌ی نیس له ناوچه‌یه‌کی گه‌شتیاری به ناوبانگه‌و که‌وتۆته
سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
دوای هێرشه‌که‌ی نیس چاوه‌ڕوان ده‌کرێت موسڵمانان له فه‌ره‌نسا
خۆپیشاندان رێکبخه‌ن بۆ پرۆتستۆکردنی هێرشه تیرۆستیه‌کان.
کریستیان لوشون، به‌رپرسی په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ پێگه‌یاندنی پیاوانی
ئاینی، ده‌ڵێت؛ به‌داخه‌وه به‌شێک له موسڵمانان به‌شداری ده‌که‌ن له
ناشیرین‌کردنی وێنه‌ی موسڵمانان له فه‌ره‌نسا، بۆ نمونه هه‌ر دوای رووداوه‌که‌ی
نیس گروپێکی گه‌نجانی موسڵمان له چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی نیس ئاهه‌نگیان گێراوه به
بۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستیه‌وه هه‌روه‌ک راگه‌یاندنی فه‌ڕه‌نسا بڵاویکردۆته‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت ده‌داته لایه‌ن و پارته توندڕه‌وه‌کانی فه‌ڕه‌نسا بۆ بلاوکردنه‌وه‌ی
گوتاری دژه موسڵمانان.
ئه‌م شاره‌زا فه‌ره‌نسیه ده‌ڵێت له لایه‌کی دیکه‌وه نمونه‌ی جوانی به‌شداری
موسڵمانان له کۆمه‌ڵگای فه‌ڕه‌نسیدا هه‌یه بۆ نمونه؛ رێژه‌ی سه‌دا 25ی سه‌ربازانی
سوپای فه‌ڕه‌نسی موسڵمانن.
تۆم فۆنتیس، یاریده‌ده‌ری پێشوی سه‌رۆکی نوسینگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدڕالی
ئه‌مریکی FBI به که‌ناڵی سی ئێن ئێن ی راگه‌یاندوه، نه‌وه‌ی
سێیه‌می جه‌زائیری و مه‌غریبی و تونسی و لیبی هه‌رچه‌نده له فه‌ڕه‌نسا له دایک
بوونه به‌ڵام خۆیان به فه‌ڕه‌نسی نازانن، ئه‌وانه له‌گه‌ڕه‌کی دیاریکراوی فه‌ڕه‌نسادا
ده‌ژین و له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه قبوڵکراو نین.
بوب بیر، چاودێری کاروباری ئاسایشه‌و کاربه‌ده‌ستێکی پێشوی سی ئای ئه‌ی ئه‌مریکیه
ده‌ڵیت، ره‌وه‌ندێکی گه‌وره‌ی باکوری ئه‌فریقا له فه‌رنسادا هه‌یه‌و هاوڵاتی فه‌ره‌نسین،
به‌ڵام له‌لایه‌ن کۆمه‌لگای فه‌ڕه‌نسیه‌وه پشتگوێخراون.
شه‌وقی کانه‌بی- ئه‌ڵمانیا
دادگای ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌رێکی سوری به 13 ساڵ به‌ندکردن سزادا، ئه‌مه‌ش
دوای ئه‌وه‌ی به لێدان و توندوتیژی به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی تاوانبارکرا.
به پێی لێدوانی سه‌رۆکی دادگای شاری تریه، گه‌نجێکی په‌نابه‌ری سوری ته‌مه‌ن
33 ساڵ له به‌رچاوی 3 منداڵه‌که‌ی به قاچی کورسی له ژنه‌که‌ی داوه به نیازی
کوشتنی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌که‌ی داوای جیابه‌نه‌وه‌ی لێکردوه به‌هۆی ره‌فتاره‌کانی.
دوای به‌ندکردنی باوکیان به‌خێوکردن و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌کان
سپێردراوه‌ته خێزانێکی دیکه.
شه‌وقی کانه‌بی-ئه‌ڵمانیا
ئاستی جه‌ماوه‌ری ئه‌نگێلا مێرکلی راوێژکاری ئه‌ڵمانیا به‌رزده‌بێته‌وه‌و
له به‌رامبه‌ریشدا ئاستی جه‌ماوه‌ری هێزه راستڕه‌وه‌کان داده‌به‌زێت ئه‌مه‌ش
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێکی سه‌خت به سه‌ر مێرکل به‌هۆی ده‌رگا کردنه‌وه‌ی بۆ
په‌نابه‌ران.
به پێی راپرسیه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنی (ئای ئاڕ دی) ئه‌ڵمانی رێژه‌ی پشتگیری‌کردن له مێرکل 9خاڵ به‌رزبۆته‌وه‌و
گه‌یشتۆته %59 ئه‌وه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له مانگی 9ی ساڵی 2015 ه‌وه به‌هۆی
سیاسه‌تی ده‌رگاکردنه‌وه‌ی بۆ په‌نابه‌ران.
له لایه‌کی دیکه‌وه به پێی راپرسیه‌کی دیکه‌ی ده‌زگای"فورسا" که بۆ گۆڤاری ستێرن و رۆژنامه‌ی دی ڤیلت ئه‌نجامیداوه،
رێژه‌ی جه‌ماوه‌ری مێرکل دووخاڵ به‌رزبۆته‌وه بۆ رێژه‌ی %48.
به‌ڕێوه‌به‌ری فۆرسا رایگه‌یاندوه، زیاتر له سێ له سه‌ر چواری لایه‌نگرانی
یه‌کێتی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحی جارێکی دیکه پشتگیری مێرکل ده‌که‌نه‌وه.
پارتی یه‌کێتی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحی که لقی باڤاریای یه‌کێتی دیموکراتی مه‌سیحیه
ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ده‌رگای کراوه‌ی مێرکل ده‌گرت بۆ په‌نابه‌ران، ئه‌مه‌ش له
پایزی ساڵی رابردوودا بوه هۆی دروست بوونی قایرانێک له به‌ینی هه‌ردوو رێکخراوه
هاوپه‌یمانه‌که.
له شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا به به‌راورد به ساڵی رابردوو رێژه‌ی داواکاری
مافی په‌نابه‌ری له ئه‌ڵمانیا به ئاستێکی به‌رز که‌میکردوه. ئه‌مه‌ش به هۆی
داخستنی رێگای به‌ڵقان که زۆربه‌ی په‌نابه‌ران به‌و رێگه‌یه‌دا خۆیان ده‌گه‌یانده
ئه‌ڵمانیا.
شه‌وقی کانه‌بی-ئه‌ڵمانیا
راوێژکاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، لێبورده‌یی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ره موسڵمانه‌کان
مانای ئه‌وه نیه ناچاربین کلتوری خواردنمان بگۆڕین، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ
ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی گۆشتی به‌رازیان تێدایه.
ئه‌نگێلا مێرکلی راوێژکاری ئه‌ڵمانیا له وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا که له
رێگه‌ی ئینته‌رنێت له رێکه‌وتی ی9 ته‌موز بڵاویکرده‌وه رایگه‌یاند، نابێت خه‌ڵکی
ئه‌ڵمانیا هه‌ست به‌وه بکه‌ن له ژێر فشاردان بۆ گۆڕینی کلتورو نه‌ریتی خواردنیان
به‌و هۆیه‌ی په‌نابه‌رانی موسڵمان خواردنی هه‌ندێک جۆری گۆشت ره‌تده‌که‌نه‌وه،
پێویسته به‌رده‌وام بین له پێشکه‌شکردنی هه‌مه‌جۆری خواردنه‌کانمان هه‌روه‌ک له
سه‌ری راهاتوین.
مێرکل گوتیشی، پێویسته هه‌موو پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی رێز له
بنه‌ماو رێسا‌و نه‌ریته‌کانی یه‌کتری بگرن.
ده‌رباره‌ی ئه‌و داواکاریانه‌ی داوای
راگرتنی ژه‌مه خواردنی قوتابخانه ئه‌ڵمانیه‌کانیان کردبوو که گۆشتی به‌رازی
تێدایه، مێرکل گوتی" لێبورده‌یی مانای ئه‌وه‌یه که ئێمه‌ش ناچار نه‌بین نه‌ریتی
خواردنمان بگۆڕین".
مێرکل جه‌ختی له سه‌ر گونجاندنی په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی
کرده‌وه به‌وه‌ی په‌نابه‌ران فێری زمانی
ئه‌ڵمانی بن و پابه‌ندبن به یاساکانی ئه‌ڵمانیا.
مەبەست لە کۆمپانیای خێزانی ئەو کۆمپانیایانەن کە %١٠٠ موڵکی خێزانێکن یان بەلای کەمەوە یەک لەسەر چواری پشکەکانی موڵکی ئەو خێزانەن کە دایمەزراندووە.
لە خوارەوە ناوی ١٩ لەو کۆمپانیایانە ریز دەکەین لەگەڵ داهاتی فروشیان لە ٢٠١٥.
١- کۆمپانیای فولکس ڤاگن بای ٢٣٨ ملیار دوڵار ئوتومبێلی فروشتووە.
٢- کومپانیای BMW بای ١٠٣ ملیار دوڵار ئوتومبێلی فروشتووە.
٣- گروپی بازرگانی شڤارتز کە خاوەنی زنجیرە مارکێتەکانی لیدل و کاوفلاندە بای ٨٨ ملیار دوڵار فروشی هەبووە.
٤- کۆمپانیای بۆش بای ٨٨ ملیار دوڵار فروشی هەبووە.
٥- زنجیرە مارکێتەکانی ئالدی کە لە هەموو ئەوروپا لقیان هەیە، تەنیا لە ئەلمانیا بای ٣١ ملیار دولار فروشیان هەبووە، بەڵام فروشی گشتییان رانەگەیاندووە
٦- کۆمپانیای کونتیننتاڵ بای ٤٣ ملیار دوڵار فروشی هەبووە
٧- کۆمپانیای فێرزنیوس کە بەرهەمهێنەری ئامێری پزیشکییە، بای ٣٠ ملیار دوڵار فروشی هەبووە
٨- گروپی فونیکس کە بەرهەمهێنەری دەرمانن بای ٢٤ ملیار دوڵار فروشی هەبووە
٩- کارگەی هێنکل کە بەرهەمهێنەری تایتی پێرسیلە بای ٢٠ ملیار دوڵار فروشی هەبووە
١٠- کارل برتلسمان کە دامەزراوەیەکی میدیاییە، بای ١٩ ملیار دوڵار فروشی هەبووە
١١- کۆمپانیای فرێزەنیوس کە بەرهەمهێنەری ئامێری پزیشکییە، بای ١٧ملیار دوڵار فروشی هەبووە
١٢- کۆمپانیای Marquard & Bahls کە تایبەتە بە خزمەتگوزاری سوتەمەنییەکان زیاتر لە ١٧ ملیار دوڵار فروشی هەبووە
١٣- کۆمپانیای بوهرینگەری دەرمان بای زیاتر لە ١٦ ملیار دوڵار فروشی هەبووە
١٤- کۆمپانیای چەمەنتوی هایدلبێرگ بای زیاتر لە ١٥ ملیار دوڵار فروشی هەبووە
١٥- شێفلەر کە بەرهەمهێنەری ئامێری دەستی و پێویستییەکانی ئوتومبێلە بای زیاتر لە ١٤ ملیار دوڵار فروشی هەبووە
١٦- کۆمپانایی هراڤش بای زیاتر لە ١٤ ملیار دوڵار فروشی هەبووە
١٧- کۆمپانیای مێرکی دەرمان بای زیاتر لە ١٤ ملیار دوڵار فروشی هەبووە
١٨- کۆمپانیای ئوتیکەر بای زیاتر لە لە ١٤ ملیار دوڵار فروشی هەبووە
١٩- گروپی ئوتو بای زیاتر لە لە ١٤ ملیار دوڵار فروشی هەبووە.
جگە
لەو کومپانیا خێزانیانە دەیان کۆمپانیای تر هەن لە وڵاتی ئەڵمانیا، کە سالانە داهاتێکی یەکجار
زۆریان هەیە ،وەکو کومپانیا گەورەکانی ئەدیداس و نایک و پوما و مارسیدس و
پورش و ئودی....
ئا
بەشداریکردنی بەریتانیا بە ٤ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی لە پاڵەوانێتییەکانی
تۆپی پێدا پێشینەیەکیی مێژوویی پەیوەست بە نیشتیمانی دایکەوە ھەیە. مێژووی
دامەزراندنی یەکێتییەکانی تۆپی پێ لە بەریتانیای گەورە دەگەڕێتەوە بۆ
ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم؛ ئینگلاند ١٨٦٣، سکۆتلاند ١٨٧٣، وێلز ١٨٧٦ و
ئیرلاند ١٨٨٠.
سەرچاوە: گۆڤاری دێر شپیگل
ئا : بەکر شوانی
بەشداریکردنی بەریتانیا بە ٤ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی لە پاڵەوانێتییەکانی
تۆپی پێدا پێشینەیەکیی مێژوویی پەیوەست بە نیشتیمانی دایکەوە ھەیە. مێژووی
دامەزراندنی یەکێتییەکانی تۆپی پێ لە بەریتانیای گەورە دەگەڕێتەوە بۆ
ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم؛ ئینگلاند ١٨٦٣، سکۆتلاند ١٨٧٣، وێلز ١٨٧٦ و
ئیرلاند ١٨٨٠.
دواتر ئەو یەکێتییانە بۆ ئەوەی ڕێسا و بنەما جیاوازەکانی
خۆیان یەك بخەن، (ئیفاب) واتا
(International Football Association Board - Ifab) یان دامەزراند و ئەو
ڕێکخراوە نوێیە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی ١٨٨٦ بەست.
یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) ١٨ ساڵ دواتر، واتا ساڵی ١٩٠٤ ھاتە دامەزراندن. فیفا دانی بە ڕێساکانی ئیفاب دا نا و ساڵی ١٩١٣ خۆیشی بوو بە ئەندام تیایدا. تا ئەمڕۆیش ھەر ئیفاب بڕیار لەسەر گۆڕانکاری لە ڕێساکانی تۆپی پێدا دەدات نەك فیفا.
بەو جۆرە ئیفاب مەرجەکانی خۆی بەسەر فیفادا سەپاند و ھەریەکێك لە تیمەکانی بەریتانیای گەورەی وەك ھەڵبژاردەی نیشتیمانی سەربەخۆ لە فیفادا وەرگیرا. ئیرلەندا ساڵی ١٩٢١ لە بەریتانیا جیابووە و سەربەخۆیی ڕاگەیاند. بۆیە باکوری ئیرلەندا لە تۆپی پێدا جێگەی ھەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئیرلەندای گرتەوە.
یەکێتیی تۆپی ئەوروپا (یویفا) کە ساڵی ١٩٥٤ ھاتە دامەزراندن، نەیتوانی لە فەرمانی ئیفاب دەربچێت و ئەویش ھەر چوار تیمەکەی بەریتانیای گەورەی بە ئەندام وەرگرت. بەڵام کۆمیتەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی ئەو مەرجەی ئیفابی پەسەند نەکرد، بۆیە تەنیا یەك ھەڵبژاردەی تۆپی پێ بەناوی بەریتانیای گەورەوە لە ئۆڵۆمپیاددا بەشداری دەکات.
یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) ١٨ ساڵ دواتر، واتا ساڵی ١٩٠٤ ھاتە دامەزراندن. فیفا دانی بە ڕێساکانی ئیفاب دا نا و ساڵی ١٩١٣ خۆیشی بوو بە ئەندام تیایدا. تا ئەمڕۆیش ھەر ئیفاب بڕیار لەسەر گۆڕانکاری لە ڕێساکانی تۆپی پێدا دەدات نەك فیفا.
بەو جۆرە ئیفاب مەرجەکانی خۆی بەسەر فیفادا سەپاند و ھەریەکێك لە تیمەکانی بەریتانیای گەورەی وەك ھەڵبژاردەی نیشتیمانی سەربەخۆ لە فیفادا وەرگیرا. ئیرلەندا ساڵی ١٩٢١ لە بەریتانیا جیابووە و سەربەخۆیی ڕاگەیاند. بۆیە باکوری ئیرلەندا لە تۆپی پێدا جێگەی ھەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئیرلەندای گرتەوە.
یەکێتیی تۆپی ئەوروپا (یویفا) کە ساڵی ١٩٥٤ ھاتە دامەزراندن، نەیتوانی لە فەرمانی ئیفاب دەربچێت و ئەویش ھەر چوار تیمەکەی بەریتانیای گەورەی بە ئەندام وەرگرت. بەڵام کۆمیتەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی ئەو مەرجەی ئیفابی پەسەند نەکرد، بۆیە تەنیا یەك ھەڵبژاردەی تۆپی پێ بەناوی بەریتانیای گەورەوە لە ئۆڵۆمپیاددا بەشداری دەکات.
سەرچاوە: گۆڤاری دێر شپیگل
13:00:00
به‌ریتانییه‌كان به‌ر له هه‌موو كه‌سێك هه‌ست به ده‌ره‌نجامه‌كانی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن و حه‌وت گۆڕانگاری نه‌رێنی له ژیانیان رووده‌دات و باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن:
ڤیزه
هاوڵاتیانی به‌ریتانی له زووترین كاتدا ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وورپا، به‌تایبه‌تی له‌بواری ئازادی هاتوچوو له‌ناو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وورپا.
له‌كاتێ ئێستادا به‌ریتانییه‌كان ته‌نیا به ناسنامه‌مه‌یه‌ك له ناوچه‌ی شنگن هاتوچوو ده‌كه‌ن (ته‌نانه‌ت به‌ریتانیا كه ئه‌ندامی شنگن نییه)، پاش ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، پێویسته هاوڵاتیانی بۆ سه‌ردانكردنی 27 وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای ڤیزه بكه‌ن.
گه‌شت
به‌ریتانییه‌كان بۆ گه‌شت بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا تووشی خه‌رجییه‌كی زیاتر له جاران ده‌بن. نه‌ك ته‌نیا به‌هۆی دابه‌زینی به‌های پاوه‌ند به‌رامبه‌ر یۆرۆ كه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی توانایی كڕینیان، به‌ڵكو رێككه‌وتننامه‌كانی ئه‌وروپا، ته‌نیا رێگه به كۆمپانیاكانی هێڵی هه‌وایی ئه‌وروپا ده‌ده‌ن بۆ كاركردن له ئاسمانی ئه‌وروپا به‌بی مه‌رج و به‌ربه‌ستی خێرایی و نرخ.
ده‌رفه‌تی كار
ئه‌گه‌ر لایه‌نگرانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا له كه‌مپینه‌كه‌یان باسیان له پاراستنی هه‌لی كار بۆ به‌ریتانیاییه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام به‌ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌رفه‌تی كار له ده‌ست ده‌دات، به‌تایبه‌تی له بانكه گه‌وره‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی جی پی مۆرگان، جیمی دیمۆن رایگه‌یاند زیاتر له 16 هه‌زار كه‌س له‌ناو به‌ریتانیا بۆ ئه‌م بانكه كار ده‌كه‌ن و له نێوان هه‌زار و تا چوار هه‌زار ده‌رفه‌تی كار هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
مۆرگان ستانلی هه‌زار ده‌رفه‌تی كار له كۆی شه‌ش هه‌زار له به‌ریتانیاوه بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گوازرێته‌وه. گولدمه‌ن ساكس پلانی گواستنه‌وه‌ی لانیكه‌م 1600 هه‌لی كار له به‌ریتانیاوه هه‌یه.
بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌ریتانیا كه له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ژین ره‌وشه‌كه خراپتر ده‌بێت، 1.3 ملیۆن هاوڵاتی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ژین و به‌هۆی چه‌ندین كێشه‌وه ناچارن یه‌كێتی ئه‌ورپا به‌جێ بێلن. به‌تایبه‌تی 319 هه‌زار كه‌س له ئیسپانیا، 249 هه‌زار كه‌س له ئیرله‌ندا، 171 هه‌زار كه‌س له فه‌ره‌نسا و 100 هه‌زار كه‌س له ئه‌ڵمانیا.
خانه‌نشینی
خانه‌نشیانی به‌ریتانیا، داهاته‌كانیان وه‌ك به‌فری به‌ر خۆر ده‌توێته‌وه، به‌هۆی روخانی به‌های پاوه‌ند.
خانه‌نشینێكی به‌ریتانی كه له كه‌رتی په‌روه‌رده و نیشته‌جێبوون له فه‌ره‌نسا خانه‌نشین بووه و پاره‌كه‌ی به دراوی پاوه‌ند له به‌ریتانیا وه‌رده‌گرێت، رایگه‌یاند له‌مه‌ودا داهاته‌كه‌ی نزم ده‌بێته‌وه و پرسیاری ئه‌وه‌ی ده‌كات بۆ ده‌بێته قوربانی، به له ده‌ستدانی پشووی هاوینه، ئۆتۆمبێل یان خانوو، یان ناچاره بۆ به‌ریتانیا بگه‌ڕێته‌وه.
بێمه‌ی نه‌خۆشی
كێشه‌یه‌كی تر به‌رۆكی ره‌وه‌ندی به‌ریتانیا له ئه‌وروپا ده‌گرێت، بۆ نموونه بێمه‌ی ته‌ندروستییه له فه‌ره‌نسا. هاوڵاتیانی به‌ریتانیا له فه‌ره‌نسا سوود له سیسته‌می نیشتمانی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا وه‌رده‌گرن، به‌هۆی رێكه‌وتنێكی دوو لایه‌نه، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا تێچووه‌كه‌ی ده‌دات.
هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه داوا له هاوڵاتیانی به‌ریتانیا له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكرێت پێویسته بۆ كاركردن مۆڵه‌تی كار وه‌ربگرن.
كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌وروپا
چاره‌نووسی هه‌زار كارمه‌ندی به‌ریتانیا له دامه‌زراوه‌كانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی له برۆكسل نادیار ده‌بێت. هه‌ندێكیان بیری له به‌ده‌ستهێنانی ره‌گه‌زنامه‌ی دووه‌م ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌لژیكی.
به‌ره‌و سنووری نوێ
ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له وڵاتانی دراوسی تووشی ئاڵۆزی ده‌كات. ئیسپانیا بیری له داخستنی سنووره‌كانی له‌گه‌ل "جبل طارق" ده‌كات، كه مه‌وداكه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تری چوار گۆشه‌یه و 33 هه‌زار به‌ریتانی تێیدا ده‌ژین.
به ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وورپا، سنوورێك له باكووری به‌ریتانیا له نێوان ئیرله‌ندای باكوور و ئیرله‌ندا داده‌نرێت كه رۆژانه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر هاتوچووی هه‌زاران كه‌س هه‌یه.
کوردانی ئەوروپا
09:33:00
08:25:00
14:37:00
شه‌وقی کانه‌بی-ئه‌ڵمانیا
منداڵێکی په‌نابه‌ری کورد له ئه‌ڵمانیا له مه‌له‌وانگه‌یه‌کدا ده‌خنکێت.
یاد بارزان ره‌وف، ته‌مه‌ن 7 ساڵ خه‌ڵکی شاری سلێمانیه‌و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌یدا
ماوه‌ی 6 مانگه وه‌ک په‌نابه‌ر هاتونه‌ته ئه‌ڵمانیاو له شارۆچکه‌ی باد برامشتێت
نیشته‌جێن که 40 کیلۆمه‌تر له باکوری شاری هامبۆرگ دووره.
به‌رزان ره‌وف، باوکی منداڵه خنکاوه‌که رایگه‌یاند، مامۆستاکانی
قوتابخانه‌که‌ی کوڕه‌که‌یان له‌گه‌ڵ منداڵه خوێندکاره‌کانی دیکه بردۆته مه‌له‌وانگه
بۆ مه‌له‌کردن به‌ڵام مامۆستاکان که‌مته‌رخه‌م بوونه‌و کوڕه‌که‌ی مه‌له‌وانی نه‌زانیوه‌و
له مه‌له‌وانگه‌که‌دا خنکاوه.
به‌رزان ره‌وف، گوتیشی دوای خنکانی منداڵه‌که پۆلیس به هه‌لیکۆپته‌ر
منداڵه‌که‌یان گواستۆته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌ڵام کارله‌کار ترازاوه‌و منداڵه‌که
گیانی له ده‌ست داوه، پۆلیس له لێکۆڵینه‌وه‌دایه بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری خنکانی
منداڵه‌که.
کاتێک
دەوترێت بەریتانیای گەورە مەبەست لە بوونی دەوڵەتێکی گەورە نیە لەسەر زەویەکی
فراوان بەڵکو کاریگەری کولتور‌و فەرهەنگ و زمان و زانست و سەرمایەو لەسه‌رێکی
کەشەوە بوونی گیانی زاڵێتی ئینگلیز لە مێژوودا بە دەست بەسەردا گرتنی وشکانی زیاتر
کە لە لایەکەوە بۆ کەرەستەی خاو بۆ بەگەر خستنی کارخانە گەورەکانی و لەسەرێکی کەشەوە
دۆزینەوەی بازاری دنیا بۆ ساغکردنەوەی کەلوپەلەکانی ، بە تێپەربوونی قۆناغەکانی
مێژوو روودانی دوو جەنگی جیهانی و سەرکەوتنی سیاسەتی جەنگی بەریتانیا بە
سەرۆکایەتی چرچل وە خۆبەدەستەوەنەدانی لە جەنگی جیهانی دووەم ، بەریتانیا بوو بە
بەریتانیا لە چاو ئەوروپای وێران بوو بە خەزێنەیەکی گەورە لە کۆکردنەوەی هەرچی لە
پاش ماوەی جەنگ جێ دەمێنێ زۆرێک لە گەورە پیاوان و سەرمایەدارانی ئەڵمانی و فەرەنسی
و دەوڵەتە ئەوروپیەکانی تر روودەکەنە بەریتانیا ، لەوێوە جارێکی تر پلانی دووبارە
بنیات نانەوەی ئەوروپایەکی تر دادەرێژن ، لە دوای شکانی ئەڵمانیاو کۆتایی جەنگی
جیهانی دووەم لە ئێران و لە شاری تاران هەرسێ سەرکردەی براوەی جەنگ ، چرچل و
ستالین و ترومان کۆدەبنەوە تا لە نزیکەوە جارێکی تر هەم دنیا هەم میراتی بەرەی
شکاوی جەنگ بەسەر خۆیاندا دابەش بکەن ، ئەوەبوو بەریتانیا هەروەک چۆن لە جەنگدا پشکی
شێری پێ بڕا لە میراتی دوای جەنگیشدا پشکی شێری بەرکەوت ، بەدەر لەوەی کە لەگەڵ
دورگەی هۆنگ کۆنک و تایوان پەیمانی ١٠٠ ساڵەی هەبوو کە هۆنگ کۆنگ بە کۆنفیدراڵی
گەرایەوە سەر چین وەلێ تایوان هەتا ئێستە سەربەخۆیی خۆی پاراستوە لەبەربوونی
سەرمایەکی زۆری ئینگلیز لەو دوورگەیە ، لەسەر ئاستی جیهان، دەوڵەتکی گەورەی وەک
هند لەژێر سیاسەتی ئینگلیزدان ، وڵاتانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا وباشوری ئەفریقاو دەوڵەتە گرنگەکانی ئەفریقا وەک گانا
،هەروەها کە ئەمرۆ سەنگافورەو مالیزیا دوو نمونەی بەرچاوی سەرکەوتنی سیاسەتی
ئابوری ئینگلیزن ، مەسەلەی مانەوە یا نەمانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا زیاتر
سیاسەتی ئابوریە کە ئێستا سنوری ئەو یەکێتیە فراوان بوە بە تێخزاندنی چەندین وڵاتی
رۆژهه‌ڵاتی ئەوروپا کە زیاتر بارێکی قورسی مرۆیی و ئابورین بەسەر شانی بەریتانیاوە
بۆیە جێی خۆیەتی کە لە دۆخی ئەمرۆدا کە رۆژهەڵاتی ناوین تا چەندین ساڵی تر ئاسۆی
ئارام بوونەوەی روون نیە سەرمایەداران و سیاسەتمەدارانی ئینگلیز بیرێک لە ناوخۆی دەوڵەتەکەیان
بکەنەوە کە زیاتر نەبنە خۆراکی ململانێ سیاسی ئابوری و تائیفیه‌کان،
هەروەک چۆن لەسەر ئاستی جیهان بەریتانیا خاوەنی پێگەیەکی یەکجار بەهێزو فراوانە به‌ڵام قسە ئێستا لەسەر ئاستی ئەوروپاو دەنگدانی تاکی ئینگلیزە بۆ مانەوە یا دەرچونیان لە یەکێتی ئەوروپا.
بە بروای من ئەم دەنگۆیە لەو کاتەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەڵمانیا دوای یەکگرتنەوەو دوای رزگاربوونیان لەو بەندانەی سزای دۆراندنی جەنگ وەک دەوڵەتێکی بەهێزو کاریگەر هاتوتۆتە مەیدان کە ئێستا ئەڵمانیا وەک هێزی سێیەمی دنیا لە پیشەسازی و ئابووری دەکەوێتە بەرچاو ، کە بۆ ئنگلیز ئەمە جێگەی جۆرێک لە حساب بۆ کردنە بە تایبەتی لە ساڵی ١٩٩٨ بۆ ساڵی ٢٠٠0 مۆرکردنی چەندین پەیماننامەی ئابوری و سیاسی لە نێوان فەرەنساو ئەڵمانیاو پێداگرتنی ئەڵمانیا لەسەر دراوی یۆرۆ کە تەواوی ئەوروپا بگرێتەوە بەریتانیا تا ئێستە دژە هه‌روه‌ها بە خێرایی کلک گرێدانی فەرەنساو ئەڵمانیا بۆ هێنانی دەوڵەتانی رۆژهه‌ڵاتی ئەوروپا بۆ یەکێتی ئەوروپاو ، دۆستایەتی پتەوی ئەڵمانیا و روسیا ، ئەمانە بە گشتی هۆکار گەلێک بوون کە زەنگی مەترسی بۆ بەریتانیا لێ دەدا کە ئەگەر بەخۆی نەکەوێ ئەوا دەکرێت پێگەی بەهێزی خۆی لە دەست بدات و لە ناو سیاسەتی گشتگیرانەی ئەوروپا ئەو ئابوریە بەهێزەی هەیەتی رۆبچێت ، بۆیە بەریتانیا هەمیشە وای دەکرد کە دوو ساڵی گفتوگۆی وەزیرانی دارایی ئەوروپا لەسەر دراوی یۆرۆبە قورسترین گفتوگۆ‌و بریاری خێرا‌و پەشیمان بوونەوەی خێرا‌و کە چەندین راپۆرتی مێدیایی لەسەر ساز کراوە ، لەمەشدا ئەڵمانیاو فەرەنسا پێشەنگ بوون ، لە ئەوروپادا بەریتانیا پێگەیەکی سیاسی ئابوری بەهێزی هەیە کە بە جیابوونەوەیان وەک بەریتانیا دەمێنێتەوە بۆ نمونە دەوڵەتانی ئەسکەنده‌نافیا بە تایبەتی وڵاتی سوید ، شوێن پێ هەلگرەوەی سیاسەتی بەریتانیایە بەریتانیا لەگەڵ هەر پەیمانێکدا بێ ئەویش لەگەڵیەتی نەبێ ئەویش نیە ، سەرەرای بوونی دەیان و سەدان سەرمایەداری گەورەو ناونجی لە ئەڵمانیا ، فەرەنسا ، سوید ، دانیمارک ، نەرویج ، فینلەندا ، ئیتالیان ، ئیسپانیا ، پۆلندا ، چیک ، نەمسا کە بەریتانیا بمێنێتەوە یا دەرچێت ئەمان لەگەڵ سیاسەتی بەریتانیا دەمێننەوەو ناگۆڕێن ئەمە کە بەریتانیا نەهاتۆتە ناو بازاری دراوی ئۆیرۆ کە سوید‌و ئەسکەندنافیاش نەهاتن خۆ لە ئەوروپا دەرچێ هیچ گۆرانێک رونادات ، خەمخۆری سەرۆک وەزیران و راوێژکارو سەرۆکی دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپا لە نیگەرانیان لە دەرچونی لەوێوە سەرچاوە دەگرێ کە بەریتانیا بەهێزتر دەبێ و لە رێگایەوە سیاسەتی یەکێتی ئەورپا بێهێز دەکات کە ناچار دەبن بەجۆرێک خۆیان لەگەڵ بەریتانیا بسازێنن بە زۆرە ملێی و تۆپزی ، زۆر هۆکاری تریش کە ماف بە بەریتانیا دەدات بێ گەرانەوە بۆ برۆکسل خۆی بریار لە چارەنوسی بەرژەوەندیەکانی خۆی بدات هەم لە ئەوروپاو هەم لە رۆژهەڵات و هەم لە دنیا .
دانا رەشید ، هانۆڤەر
هەروەک چۆن لەسەر ئاستی جیهان بەریتانیا خاوەنی پێگەیەکی یەکجار بەهێزو فراوانە به‌ڵام قسە ئێستا لەسەر ئاستی ئەوروپاو دەنگدانی تاکی ئینگلیزە بۆ مانەوە یا دەرچونیان لە یەکێتی ئەوروپا.
بە بروای من ئەم دەنگۆیە لەو کاتەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەڵمانیا دوای یەکگرتنەوەو دوای رزگاربوونیان لەو بەندانەی سزای دۆراندنی جەنگ وەک دەوڵەتێکی بەهێزو کاریگەر هاتوتۆتە مەیدان کە ئێستا ئەڵمانیا وەک هێزی سێیەمی دنیا لە پیشەسازی و ئابووری دەکەوێتە بەرچاو ، کە بۆ ئنگلیز ئەمە جێگەی جۆرێک لە حساب بۆ کردنە بە تایبەتی لە ساڵی ١٩٩٨ بۆ ساڵی ٢٠٠0 مۆرکردنی چەندین پەیماننامەی ئابوری و سیاسی لە نێوان فەرەنساو ئەڵمانیاو پێداگرتنی ئەڵمانیا لەسەر دراوی یۆرۆ کە تەواوی ئەوروپا بگرێتەوە بەریتانیا تا ئێستە دژە هه‌روه‌ها بە خێرایی کلک گرێدانی فەرەنساو ئەڵمانیا بۆ هێنانی دەوڵەتانی رۆژهه‌ڵاتی ئەوروپا بۆ یەکێتی ئەوروپاو ، دۆستایەتی پتەوی ئەڵمانیا و روسیا ، ئەمانە بە گشتی هۆکار گەلێک بوون کە زەنگی مەترسی بۆ بەریتانیا لێ دەدا کە ئەگەر بەخۆی نەکەوێ ئەوا دەکرێت پێگەی بەهێزی خۆی لە دەست بدات و لە ناو سیاسەتی گشتگیرانەی ئەوروپا ئەو ئابوریە بەهێزەی هەیەتی رۆبچێت ، بۆیە بەریتانیا هەمیشە وای دەکرد کە دوو ساڵی گفتوگۆی وەزیرانی دارایی ئەوروپا لەسەر دراوی یۆرۆبە قورسترین گفتوگۆ‌و بریاری خێرا‌و پەشیمان بوونەوەی خێرا‌و کە چەندین راپۆرتی مێدیایی لەسەر ساز کراوە ، لەمەشدا ئەڵمانیاو فەرەنسا پێشەنگ بوون ، لە ئەوروپادا بەریتانیا پێگەیەکی سیاسی ئابوری بەهێزی هەیە کە بە جیابوونەوەیان وەک بەریتانیا دەمێنێتەوە بۆ نمونە دەوڵەتانی ئەسکەنده‌نافیا بە تایبەتی وڵاتی سوید ، شوێن پێ هەلگرەوەی سیاسەتی بەریتانیایە بەریتانیا لەگەڵ هەر پەیمانێکدا بێ ئەویش لەگەڵیەتی نەبێ ئەویش نیە ، سەرەرای بوونی دەیان و سەدان سەرمایەداری گەورەو ناونجی لە ئەڵمانیا ، فەرەنسا ، سوید ، دانیمارک ، نەرویج ، فینلەندا ، ئیتالیان ، ئیسپانیا ، پۆلندا ، چیک ، نەمسا کە بەریتانیا بمێنێتەوە یا دەرچێت ئەمان لەگەڵ سیاسەتی بەریتانیا دەمێننەوەو ناگۆڕێن ئەمە کە بەریتانیا نەهاتۆتە ناو بازاری دراوی ئۆیرۆ کە سوید‌و ئەسکەندنافیاش نەهاتن خۆ لە ئەوروپا دەرچێ هیچ گۆرانێک رونادات ، خەمخۆری سەرۆک وەزیران و راوێژکارو سەرۆکی دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپا لە نیگەرانیان لە دەرچونی لەوێوە سەرچاوە دەگرێ کە بەریتانیا بەهێزتر دەبێ و لە رێگایەوە سیاسەتی یەکێتی ئەورپا بێهێز دەکات کە ناچار دەبن بەجۆرێک خۆیان لەگەڵ بەریتانیا بسازێنن بە زۆرە ملێی و تۆپزی ، زۆر هۆکاری تریش کە ماف بە بەریتانیا دەدات بێ گەرانەوە بۆ برۆکسل خۆی بریار لە چارەنوسی بەرژەوەندیەکانی خۆی بدات هەم لە ئەوروپاو هەم لە رۆژهەڵات و هەم لە دنیا .
دانا رەشید ، هانۆڤەر








